part 69

188 33 117
                                    

کایلا pov

یەکەم شت کە کردی باوەش پیاکردنم بو ، منیش بەدودڵی باوەشم پیاکردەوە ، ئەو هەنسکی دا

هیێبین " تۆ ئەوەندە لە خوشکەکەت توڕەی ؟ ک-کە وەستاوی لەپەیوەندی کردن پێمەوە ؟ "  تەنها بە بەتاڵی سەیریم کرد

هیێبین " چ-چیتر وەکو خوشکی خۆت بیرم لێ ناکەیتەوە ؟ " بەشڵەژاوی زمانم بە لێومدا
هێنا و سەرم نزم کردەوەو یاریم بە پەنجەکانم دەکرد گوێم لێبو ئاهێکی خەمباری هەڵکێشا

هیێبین " دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم " سەیریم کردو برۆم گرژ کرد ئەویش تەنها بەشێوەیەکی جدی سەیری دەکردم

کایلا " ئەگەر ئەوە دوبارە دەربارەی تایە کەواتە__"

هیێبین " ئەوە دەربارەی تۆیە "

کایلا " م-من ؟ "

هیێبین " بەڵێ ، تۆ تایهیۆنگت هەڵبژارد لەسەروی من . . بەڵام من ناتوانم ئەوەت بەرامبەر بکەم "

کایلا " ت-تۆ باسی چی__"

هیێبین " تۆ لە مەترسیدای کایلا . . ئێستا ئامانجی باوکی تۆیت ! دەمەوێ سەلامەت بی
وە لەبەر ئەوە داوات لێ ئەکەم ئەو جێبهێڵی و لەگەڵ من بێیت " برۆم گرژ کرد

کایلا " ئ-ئەگەر تای لەگەڵم بێ . . ئەوە هیچ کێشەیەک نیە ، ئەو م-من دەپارێزێ "

هیێبین " ئەو هەرگیز ناتوانێ دژی باوکی بوەستێتەوە ، بۆچی ناتوانی تێبگەی !؟ "

کایلا " من داوای لێناکەم دژی باوکی بوەستێتەوە ، ب-بەڵام ئەو دەتوانێ بمپارێزێ ،
تۆ پێویست ناکا نیگەران بی "

هیێبین " کەللەڕەق مەبە ! با بگەڕێینەوە ، ئێمە ئەم شوێنە جێدەهێڵین ! "

کایلا " نەخێر ! من هەرگیز تایهیۆنگ جێناهێڵم ! "

هیێبین " ت-تۆ لەگەڵ ئەو سەلامەت نی کایلا . . ب-بۆچی ناتوانی تێبگەی ؟ " چاوی پڕ بو
بە چاوەکانی لێم دەپاڕایەوە

کایلا " بەڵام من تایم خۆشدەوێ . . و-وە ئەویش بەهەمان شێوە ! ناتوانم متمانەی بشکێنم وەکو ئەوەی تۆ کردت "

هیێبین " بەڵێ ! متمانەیم شکاند بەڵام ئەوەم بۆتۆ کرد ! "

کایلا " من ؟ " بەدەنگی نزم پرسیم

هیێبین " بەڵێ ! ئەگەر من نەبومایە تۆ هەرگیز نەتدەتوانی بخوێنی " برۆم گرژ کرد

کایلا " کەواتە ئەوە چ پەیوەندیەکی بە تایەوە هەیە ؟ "

هیێبین " بەهۆی ئەوەوە توانیم پارەم دەسکەوێ ! وە کاریشم دەسکەوێ ! ئەگەر ئەو پارانە نەبوایە ئێستا لە برسا مردبوی ! "

کایلا " هەرگیز پێم نەوتوی کە ئەوە بکەی "

هیێبین " بەڵێ نەتوت ، بەڵام هەرگیزیش ئەو پارەیەی پێم داوی ڕەتت نەکردۆتەوە ڕاستە ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now