کایلا " چونکە من لەپەیوەندیدام لەگەڵ تایهیۆنگ ، وە تۆش پێویستە منت خۆشبوێ
چونکە من تۆم خۆشدەوێ ! " تەقیمەوە بەسەریا ، سەیری ئەوم کرد کە بێ هیچ کاردانەوەیەک سەیرم دەکا ، لەناکاو قوڕگم وشک بوو ، ئەو هیچ کاردانەوەیەک و هیچ
دەربڕینێک لەسەر ڕوخساری نەبو ، بەڵام برۆی بە شێوەیەکی سەیر گرژ کردبوکیمچی " بەڵام چی ئەگەر وانەکەم ؟ " چرپاندی ، من سەرم سوڕمابو ، ئەو سەری
بەلایەکدا جوڵاند بە سەرلێشێواوی ، ئەوە کاتی وتنی ئەمە نیە بەڵام زۆر کیوت دەردەکەوت
خەریک بو پێبکەنم و وەکو منداڵ گیانو پش پشی بۆ بکەم ، بەڵام کۆنتڕۆڵی خۆمم کرد
و وام دەرخست کە ئازارم پێگەیشتوە بەهۆی قسەکەیەوەکیمچی " چی ئەگەر من تۆم خۆشنەوێ ؟ ئایا زۆرم لێدەکەی ؟ " بە شڵەژاوی زمانم بە
لێومدا هێناکایلا " ن-نەخێر ک-کیمچی . . من__ "
کیمچی " تایهیۆنگ تۆی قبوڵ کرد ؟ " بە خەمباری پرسی ، ئەو خەمبار بو بە وتنی ئەوە
ئایا قێزی دەکردەوە ؟ بۆچی هەموان دەبێ ئازارم بدەن ؟ چیم کردوە تا شایەنی هەمو
ئەوانە بم ؟هەرچۆنێک بێ سەرم بەبەڵێ جوڵاند ، نەمزانی هەستم چۆن بێ ، شەرم ؟
شەرمەزار ؟ یان شانازی ؟ کاتێ بەو جۆرە سەرنجە سەیرم دەکات ؟کیمچی " ب-بەڵام من تۆم خۆشناوێ ، ت-تەنها وەکو باشترین هاوڕێم بینیومی "
سەرم بەرز کردەوە و بە چاوە پڕ فرمێسکەکانم سەیرم دەکردکایلا " ت-تۆ بەم زوانە هەستەکانت دەزانی . . ئەگەر نا ت-تکایە هەلێکم پێ بد__ "
کیمچی " چۆن ئەتوانی ئەوە بڵێی ؟ کاتێ ئەزانم کە خۆشم ناوێی ، چۆن هەستەکانم
بزانم ؟ هەستی چی ؟ من تەنها تۆم وەکو باشترین هاوڕێم بینیوە هەر ئەوەندە ! "
لێوەکانی لەرزین و فرمێسک بە ڕومەتە خرپنەکانی ئەهاتە خوارێواو ؟ ئەوە منم کە بە قسەکانی ئازارم پێ گەیشت وە ئێستا ئەو دەگری . کەوتە سەر چۆکی
لێی نزیک بومەوە بەڵام ئەو گەڕایەوە دواوەکیمچی " مەکە ت-تکایە ، ت-تۆ یاریت پێکردم وایە ؟ " چرپاندی
کایلا " چی ئەڵێی کیمچی ؟ "
کیمچی "ئ-ئایا من هیچ هەستێکم نیە ؟ "
کایلا " تکایە__ "
کیمچی " ت-تەنانەت ئەگەر نەشمەوێ لەگەڵ تۆ بم . . بەڵام ئەبێ خۆم بگونجێنم !
پ-پێویستە وابکەم ، تەنانەت ئەگەر دژی ویستی خۆشم بێ . . ب-بەڵام گوێم لێبگرە
من هەرگیز قبوڵت ناکەم ! چونکە خۆشمناوێی ! تۆ زۆرم لێدەکەی ، تۆ خۆپەرستی ! "هاواری کرد و بەلاما تێپەڕی و بە ئەنقەست شانی بە شانما کێشا ، تەنانەت نەشم زانی
کەی فرمێسک لەچاوم هاتۆتە خوارەوەهەمان ئەو وشانە . . بۆچی هەموان پێیان وایە کە خۆپەرستم ؟ کاتێ کەسی نەبو
من لەلای بووم وە ئەو هەر بەو ئاسانیە ئەوانەی پێوتم ؟ من زبڵم یان چی ؟
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
ESTÁS LEYENDO
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Misterio / Suspensomultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...