" چ دۆزەخێکە ! کایلا چاوەکانت بکەوە ! " دەنگی ترسم دەرکردو هەستام و لەسەر سیسەمەکە دانیشتم
تایهیۆنگ " بۆچی بەوشێوەیە دەلەرزی و دەنگت لێوە دەهات ؟ " هەندێک کاتی خایاند بۆکایلا تا هەمو ئەوانە لێکبداتەوە
( ئەوە خەون بوو ؟ ) بیری کردەوە و سەیری دەوروبەری کرد ، تایهیۆنگ بەنیگەرانی سەیری کرد
تایهیۆنگ " کەمێک ئاوت بۆ بهێنم ؟ تۆ باشی ؟ "
کایلا " ھ-ھا ؟ " نێوچەوانی هەمو ئارەق بوو ، ئەوە تایهیۆنگی زۆر ترساند ، باوەشی پیاکرد
تایهیۆنگ " کابوست بینی ؟ " دەستی بە پشتی کایلا هێنا
کایلا " ئ-ئاھ . . بەڵێ ؟ "
تایهیۆنگ " کەواتە واز لەو بیرۆکەیە بهێنین ؟ "
کایلا " بیرۆکەی چی ؟ "
تایهیۆنگ " من سوپڕایزێکم بۆ ڕێکخستوی کە__"
کایلا "ٚ یاھ ! سوپڕایزەکە ئاشکرا مەکە ! من خۆم ئامادە دەکەم چاوەڕێم کە ! " لەسەر سیسەمەکە هاتە خوارێ
تایهیۆنگ " تۆ باش__"
کایلا " من هەمیشە ئامادەم بۆ خواردنی بەلاش ، ڕۆژی پشوی بەلاش وە سوپڕایزی بەلاش باشە ؟ " هاواری کرد پێش ئەوەی خۆی بکا بە دەستشۆرەکەیاو دەرگاکە داخا ، تایهیۆنگ کەمێک پێکەنی و دەستی بە قوتوە velvet یەکە هێنا
قوتوی velvet ⬇
![]()
¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.
تایهیۆنگ " لەئێستاوە ئەبیتە هی من بۆ هەمیشە " بەدەنگی نزم وتی و زۆر دڵخۆش بوو
و قوتوەکەی خستەوە ناو گیرفانیتێپەڕینی کات . .
کایلا " تای ئەوە باشە ؟ " پرسی ، تایهیۆنگ خەریکبو سوربێتەوە کاتێ سێری کرد
تایهیۆنگ " ت-تۆ جوان دەردەکەوی " پشتە ملی خوراند و گازی لەلێوی گرت ، کایلا پێکەنی
کایلا " کەواتە با بڕۆین ؟ "
تایهیۆنگ " بەڵێ بێگومان ! " دەستی بۆ کایلا ڕاکێشا بەشەرمنی ، کایلا سور هەڵگەڕاو و دەستی گرت و ڕۆیشتن بۆ شوێنێک
کایلا " بەپێ دەڕۆین ؟ " کایلا پرسی بەڵام تایهیۆنگ بەپێچەوانەوە بیری کردەوە ، برۆی گرژ کرد و پێی وابو دیسان شتەکانی تێکداوە
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
ESTÁS LEYENDO
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Misterio / Suspensomultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...