part 3

345 65 73
                                    

"ئەمزانی . . لە ڕاستیدا من هاوسەری خوشکی ئەوم " من دەنگێکی سەرسامی لە دەمم
دەرچوو

"چ-چی؟ " ئەو خەندەیەکی کردو سەری بەبەڵێ جوڵاند

"خوشکەکەی ، لەڕاستیدا زڕ خوشکی هاوسەرگیری لەگەڵ من کرد ، بۆیە بەڵێ من بەجۆرێک ئەو بەباشی ئەناسم "

"زڕ خوشک ؟ "

"هم ، دایکی مرد ، وە بەو شێوەیە باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی تر کرد بۆ خاتری
تایهیۆنگ ، وە ئەو کچێکی هەبو کەواتە . . بەڵێ "

"ئەو چۆن توشی ئەو نەخۆشیە بوو ؟ "

"ئەوەندەی من بزانم ، لەوانەیە لەبەر ئەوە بوبێ نە زڕ خوشکی وە نە زڕ دایکی بە باشی
مامەڵەیان لەگەڵ نەکردبێ ؟ من تەنها هۆکارە سەرەکیەکە نازانم . . بەڵام ئەبێ شتێکی
ئاڵۆز بێ . لەبەر ئەوەیە ئەو لەخێزانەکەی دوور خرابۆوە ، وە داپیرەو باپیرەی خانوێکیان
بۆ کڕی بەڵام بەداخەوە ئەوانیش مردن "

من سەرم بە مانای تێگەشتن جوڵاند

" هەموو ئەوەی ئەتوانم بیکەم خواستنی بەختێکی باشە بۆ تۆ ؟ هیوادارم . . بتوانی ئەو
بگۆڕی کایلا . . ؟ وە من بەڕاستی دەمەوێ کەسێک گرنگی بەو بدات . . خۆ ئەزانی
مەبەستم چیە ؟ " من سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"ئەگەر پێشت نەوتمایە ، من هێشتا یارمەتیم ئەدا ! " من بە بوێریەوە وتم ، ئەو سەری
بەلای ڕاست و چەپا جوڵاند و پێکەنی

" ئەڵەی کەوتویتە خۆشەویستیەوە ؟ " ئەو زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد ، دوبارە
دەنگێکی سەرسامی لە دەمم دەرچو

"چ-چی ؟ نازانم دەربارەی چی قسە دەکەیت ؟ ئ-ئەبێ بڕۆم . . . بای "

من لەوێ ڕوشتم ، ئەمتوانی هەست بە ڕومەتەکانم بکەم کە خەریکە گەرم دەبن ، من ئەوم
خۆش ناوێ ڕاستە ؟ لەوانەیە ئەوم بە دڵ بێ ، وابزانم ؟ من دانەیەکم کێشا بە سەرمدا
بەڵام زیاتر سور هەڵگەڕام .

بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆشتم وە بیرکردنەوە لەویش بەردەوام لە مێشکم دابوو ، ئەو ئەبێ
بەڕاستی ڕابردوێکی سەختی هەبوبێ بۆیە توشی ئەو نەخۆشیە دەرونیە بووە .
لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە گەیشتمە شوقەکەم .

ڕۆژی دواتر //

"کاتی نانی نیوەڕۆ بوو ، کایلا و تایهیۆنگ هیچ قسەیەکیان نەکردوە لەو کاتەوە ، تەنانەت
سەیری یەکتریشیان نەکردوە ، کایلا دەیویست بەڵام بوێری ئەوەی نەبوو

چی ئەگەر ئەو ئەو نەبوو ؟ چی ئەگەر دوبارە دەستی کردەوە بە ڕیسواکردنم ؟ ئەترسام

بەتەنیا دانیشتبوم چونکە لوسی نەخۆش بو نەهاتبوەوە وە من هاوڕێی ترم نەبو بێجگە
لەو ، خەریکی نانخواردن بووم کاتێک هەستم بە بونی کەسێک کرد لە تەنیشتم .

من بەهێواشی سەیرم کرد و خواردنەکە لەقوڕگم گیرا و دەستم کرد بە کۆکین کاتێ ئەو
کەسەم بینی کە لەدوێنێ شەوەوە بیری لێ دەکەمەوە .

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now