part 41

207 45 10
                                    

کایلا pov

لە باخچەی پشتەوەی زانکۆکە دانیشتبووم بە قوڵی بیرم دەکردەوە ، زۆر بیرکردنەوە هەبو
کە بێزاریان دەکردم ، کیمچی منی خۆشناوێ ، کەواتە . . من شتەکان زیاتر تێکدەدەم
کە بیر لە هەستەکانی ناکەمەوە و زۆری لێدەکەم تا منی خۆشبوێ ؟

ڕۆس هەرگیز نایەتەوە بۆلای ، ئەو دەڕوخێ بەزانینی ئەوە ڕاستە ؟ چاوەکانم پڕبون و
خێرا هەستامە سەرپێ سەرم ئازارێکی  زۆری هەبوو

  تەنها دەمویست ئەوەندەی دەمەوێ
بگریم تا ئارام دەبمەوە ، بەڵام هیچ شوێنێکم نیە بۆی بڕۆم ، کەسم نیە لەگەڵی بەش بکەم
هەستم پێنەکرد لەکەیەوە دەگریم و ڕومەتەکانم هەموی بۆتە فرمێسک ، هەرچەند
فرمێسکەکانم ئەسڕی هی نوێ جێگەی ئەگرتنەوە ، هەستم بە دەوروبەرم نەکرد لەناکاو
کەسێک دەستی بە پشتما هێنا

" بۆچی د-دەگری ؟ " یەک چرکەشم بەفیڕۆ نەیاو خێرا باوەشم پێدا کرد وەکو ئەوەی
ژیانم بەوەوە بەند بێ

کایلا " ت-تای . . . ت-تکایە من ئەوەم ناوێ . . چیتر ن-ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم
. . ئەوە بە ئازارە . . . ئەوە زۆر بە ئ-ئازارە ! ک-کیمچی منی خۆشناوێ من . . م-من
تەنها زۆری لێدەکەم تا لەگەڵ من بێ . . ئ-ئەو ڕۆسی خۆشدەوێ نەک من ، ھێشتاش
من زۆری لێئەکەم تەنانەت دوای زانینی ئەوەش ! "

تەقیمەوە لەگریانا و کراسەکەیم بەتەواوی تەڕکردبو ، بەخراپی هەنسکم ئەدا هەناسەم
ناڕێک ببو ، هەستەکانم بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان کردبوم ، بەردەوام بووم لە قسە کردنو
توند کراسەکەیم گرتبو 

کایلا "ئ-ئەو ڕاست دەڵێ تای . . م-من خۆپەرستم . . ئەزانم وام ، ڕێک بەو شێوەیەی هەوڵ
ئەدەم ئازاری ئەو بدەم . . زۆر هەست بەخراپی دەکەم بۆخۆم ت-تای . . و-وابزانم . .
وابزانم پێویستە ت-تەنها وازبهێنم . . ڕ-ڕۆس ھ-هەموتان دڵخۆش ئەکا ، ت-تەنها
پێویستە وازتان لێبهێنم ، م-من قسە لەگەڵ ئەو دەکەم "  باوەشەکەم پچڕاند و فرمێسکەکانم سڕی بەڵام هێشتا هی نوێ ئەهاتە خوارێ ، ڕوخساریم بەدەستەکانم گرت و
خەندەیەکی لاوازم بۆ کرد ، هەوڵمدا چاوم بتروکێنم تا بەجوانی بیبینم بەڵام لەبەر
فرمێسک بەلێڵی دەمبینی ، دەستم بە ڕومەتیدا دەهێنا

کایلا " من قسە لەگەڵ ئەو دەکەم تای . . ئ-ئەو زۆر جوانترە لە من . . ئەو دەبێتە
ناوازەترین جۆری ئایدڵی هەموتان ل-لەجیاتی من . . ت-تۆو هیچ کەسێکی کە شایەنی
من نیە ، من خۆپەرستم ! " کۆتا وشەکانم بە چرپە وت و ڕوخسارم بەدەستەکانم
شاردەوە ،  دەستەکانم دەلەرزین و بەردەوام بووم لە گریان ، نەمدەزانی ماوەی چەنێکە
ئەو هەستانەم لەناخمدا هێشتۆتەوە

" ک-کایلا__"  ویستی قسە بکا بەڵام من خێرا پێم بڕی

کایلا " م-من بێسودم تای ، گ-گەمژە و خۆپەرست بووم ک-کە بۆ ماوەی چەند مانگێک ئازارم چەشت تا متمانەو خۆشەویستی تۆو ک-کەسایەتیەکانت بەدەست بهێنم
ب-بەڵام ببینە ئێستا چۆنم ؟ " وەستام و هەنسکێکم دا و هەوڵم دا بەردەوام بم

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now