part 49

189 46 14
                                    

کایلا " بڵێ ئازیزم . . چیت دەوێ ؟ " بۆ جاری نۆیەم لێیم پرسی ، لەبەردەم نانەواخانەیەک
بوین دوای گەڕان بەشوێنە جوان و باخچەکاندا وە ئێستاش زۆر بە سەختی بیر دەکاتەوە
کە چی بکڕێ ، ئەو سەیری کردم و لێوی خوارەوەی دەرهێنا

تای تای " ن-ناتوانم دانەیەک هەلبژێلم ! " پێکەنیم

کایلا " کەواتە من شتێکت بۆ هەڵبژێرم ؟ "

تای تای "ب-بەلێ توکایە ، ب-بەلام ژۆلم ئەوێ ! " قۆڵەکانی کردەوە بەفراوانی منیش
پێکەنیم ئەو خاتونەی نانەواکەش کەلەوێ وەستابو

کایلا " ئەتوانی ئەو هەموە بخۆی ؟ " دەستی هێنایە خوارەوە

تای تای " تای تای ناتوانێ ! "

کایلا " ئەگەر شتێکی ترت ویست پێمبڵێ همم ؟ " چاوەکانی بریسکانەوە لەخۆشیدا و
خێرا سەری بەبەڵێ جوڵاند ، ڕوم کردە خاتونە بەتەمەنەکە کە خەندەیەکی بەڕودا کردم و
منیش بەهەمان شێوە

کایلا " ئەتوانی 4 سەمونی قاوەمان بۆ دابنێی ؟ وە 2 پارچەش لە توەکە وە بەڵێ ئەو
سەمونەش ! " خاتونەکە سەری بە بەڵێ جوڵاند و دەستی کرد بە پێچانەوەی شتەکان

کایلا " هیچی تر ناوێ تای تای ؟ " ئەو سەیری کردم

تای تای " بەلێێ ! تای تای ئەیەوێ بیخوا ! "

کایلا " ئازیزم یەکەمجار پێویستە شوێنێکی جوان بدۆزینەوە و لەوێ نان بخۆین ، ئەمە
سەیرانە ڕاستە ؟ " ئەو لێوی خوارەوەی دەرهێنا بەڵام هەرچۆنێک بێ ڕازی بو پارەکەم
دا .

" ئەو زۆر کیوتە . . ئەو لە ئێمە جیاوازە ؟ " خاتونەکە پرسی ، منیش خەندەیەکم بۆ کرد

کایلا " ئم بەڵێ ..  ئەتوانی شتێکی لەو شێوەیە بڵێی " پشتی ملم کەمێک خوراند
خاتونەکە پێکەنی و ماڵئاوای لێکردین ، تای تای بازیداو ماڵئاوای لێکرد ، بەدەستم قژیم
تێکدا و بە شەقامەکەدا ڕۆشتین

تای تای " ئەو سوەقامە (شەقامە ) ژ-ژۆل زوانە " ڕێگەم لە پێکەنینەکەم گرتو وتم

کایلا " لە تای تایەکەم جوانتر نیە "

تای تای " تای تای ژوان نیە ، تای تای قۆژە " پێکەنیم و سەرم بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " باشە هەر ئەوەی کە تۆ ئەیڵێی ، کوڕی قۆز "  تای تای سور هەڵگەڕا ، لەناکاو
هاواری کردو تساندمی

تای تای " تای تای ئەیەوێ بشێتە ئەوێ ! توکایە توکایە ! ئەمەوێ لەوێ یالی بکەم ! "
پێش ئەوەی بزانم باسی چی ئەکا ئەو دەستی کرد بە ڕاکێشانم

ئاهێکم هەڵکێشا کەزانیم چیە ، کاتێ بینیم ئەوە پاڕکە ، خەندەم کرد

کایلا " باشە ئازیزم ، بەڵام بوەستە لە ڕاکێشانم باشە ؟ " دەستم بەدەستیا هێنا کە دەستی
گرتبوم ، ئەو بە پەرۆشیەوە بازی دەدا ، بینینی بەو شێوەیە دڵخۆشە زۆر دڵخۆشی کردم
دڵخۆشم چونکە ئێستا ئەزمونی ئەم جیهانە جوانە ئەکا لەدەرەوەی ئەو 4 دیوارەی ئەو
هەمیشە تیای ژیاوە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now