part 70

182 33 107
                                    

ڤی " پێم وانیە ، ئەو خۆی کێشەیە"

کایلا " کاتی گاڵتە نیە ! من بەجدی ئەپرسم " ئاهێکم هەڵکێشاو دەستەکانیم گرت

ڤی " کایلا . . بۆچی بە پۆزەتیفی بیرناکەیتەوە ؟ لەوانەیە ئەم شوێنەی جێهێشتبێ
چونکە زانیویەتی ئێستا پارەی هەیە و پێویست ناکا پێتی بدات "

کایلا " ب-بەڵێ ئەو پ-پێی وتم کە ئەڕوا "

ڤی " وە وەکو ئەوەی پێشبینی کراوە تۆ ڕەتت کردەوە لەگەڵی بڕۆی " بەکەمی سەری بەبەڵێ جوڵاند و وای لێکردم خەندە بکەم

کایلا " ب-بەڵام __"

ڤی " تێتگەیشتم . . لەوانەیە ڕۆیشتبێ چونکە تۆ ڕەتت کردەوە "

کایلا "ٚ همم . . ب-بەڵام بۆکوێ ؟ "

ڤی "هەرشوێنێک بێ ، ئەبێ شوێنێکی سەلامەت بێ ، نیگەرانی مەبە باشە ؟ تەنها بیر لە دەرچونی خۆت بکەوە " سەری بەبەڵێ جوڵاند و سەری خستە سەر سینگم و بەلادا باوەشی پیاکردم

کایلا " بەیانی باش دەبم لە تاقیکردنەوەکە وایە ؟ " لێوی خوارەوەی دەرهێنا ، پێکەنیم و دەستم بە قژیدا دەهێنا

ڤی " بەڵێ باش دەبی ، وە ئەگەر باشیش نەبوی هیچ کێشەیەک نیە چونکە تۆ منت بردوەتەوە "

کایلا " ئیووو ! کرینج " ( وشەی کرینج لەوکاتانە بەکاریەت کاتێ کەسێک شتێکی زۆر ڕۆمانسی ئەڵێ و کەسی بەرامبەریش بەجۆرێک پێی ئیزعاجەو ئیتر ئەو وشەیەی پێ ئەڵێ cringe 😁 )

ڤی " ئەوە زۆر بێڕەوشتانە بو لێتەوە " کەمێک دەنگم بەرز کردەوە

ڕۆژی تاقیکردنەوە /

کایلا " تای ئێمە لەهەمان هۆڵی تاقیکردنەوە نین ! "تایهیۆنگ کەمێک پێکەنی بەو کچە کیوتەی بەردەمی

تایهیۆنگ " کەواتە ؟ ئەوە گرنگ نیە تەنها چەند کاتژمێرێکە کایلا "

کایلا " بەڵام هێشتا ، بیرت دەکەم "

تایهیۆنگ " منیش " بەنەرمی وتی و باوەشی پیاکرد ، کایلا سەرسام بو کاتێ ئەو دەسپێشخەری لەباوەشەکە کرد وەکو ڕۆژانی تر نەبو ، کایلا بەدڵخۆشی خەندەی کرد
و باوەشی پیاکردەوە ، دوای کەمێک تای باوەشەکەی پچڕاند و بینی دوبارە کایلا لێوی خوارەوەی دەرهێناوە

تایهیۆنگ " چی بوە ؟ "

کایلا " ناتوانی لەگەڵم بێیت ؟ یان من لەگەڵت بێم __"

تایهیۆنگ " تۆ دەزانی کە ئەوە مەحاڵە ، خۆشەویستم ؟ "

کایلا " وایە ! هەموان لەگەڵ تۆ ڕازی ئەبن "

تایهیۆنگ " بەڵام بەپێی یاساکان بێ ، تۆ نابێ لەتەنیشت من دانیشی " کایلا برۆی گرژ کرد

کایلا " بەڵام ل-لیساو چانی__"

تایهیۆنگ " واکاتی تاقیکردنەوە دێت ! دەی بڕۆ پۆلەکەتو لەشوێنی خۆت دانیشە "

کایلا "ٚ بەڵام تای__"

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now