کایلا " بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار ئەکەی لیسا ؟ " لیسا وەستا لەوەی ئەیکرد و برۆی گرژ کرد
لیسا " هێشتا نزیک نەبویتەوە لە هاوسەرەکەت ؟ " ( ئیتر ئاقڵ بن و تێبگەن مەبەستی چیە بەتەما نیم ڕونکردنەوە بە وردەکاریەوە بەم دەڕبارەی ئەمە😁 )
کایلا " ئای خوایە ! هەی خاتونی بێشەرم ! تۆ نابێ ئەوەم لێ بپرسی ! "
لیسا " بۆچی نا ؟ حەز دەکەم زوتر ببمە پور ! " کایلا برۆی گرژ کرد
کایلا " لەبەرئەوەیە منت بانگی ئێرە کردوە ؟ " بەدەنگی نزم پرسی
لیسا " بەڵێ ! مەبەستم ئەوە ساڵێک ئەبێ وە من پێم وابو تۆ__"
کایلا " من ئەڕۆم . . تەنانەت ئاگاداری تایم نەکردەوە پێش ئەوەی بێمە ئێرە "
لیسا " ت-تۆ توڕە بوی ؟ زۆر داوای لێبوردن ئەکەم من__" کایلا خەندەی کرد
کایلا " نەخێر . . من لێت توڕە نیم ، ئەو ئەبێ ئێستا زۆر ترسابێ کە منی لێنیم ، ئەبێ زو بڕۆم " لیسا خەندەی کرد
لیسا " باشە ئەگەر ئەوەیە کەواتە . . بای "
کایلا " بای دواتر ئەتبینمەوە " دەستی بەمانای ماڵئاوای بۆ جوڵاند و ئاوڕی دایەوە پێش ئەوەی بڕوا ، خەندەکەی نەما وەکو ئەوەی هەرگیز خەندە نەکا ، فرمێسکێک بە ڕومەتی هاتە خوارەوە خێرا سڕی و لەسەر کورسیەکی ئەو نزیکانە دانیشت ، سەیری ڕانەکانی کرد بەخەمباری
یەک دوای یەک فرمێسک بە ڕومەتی هاتە خوارەوە ، توند پانتۆڵەکەی گوشی و هەنسکی یا
هەمو جەستەی ئەلەرزی کاتێ وای کرد ، تەنها چەند کەسێکی لێبو وە ئەیتوانی بەئازادی بگریهەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و فرمێسکەکانی سڕی ، بەڕوخسارێکی بەتاڵ سەیری ئەوی کرد
لەلایەکی تر
تایهیۆنگ pov
بەئارامی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوم و چاوەڕێی ئەو بوم ، بۆکوێ ڕۆیشتوە ؟ تەنانەت پێشی نەوتم ، چوە بۆ سەر کارەکەی ؟ بەڵام ئەمڕۆ یەکشەمەیە ، لەوانەیە شتێکی بەپەلە بێ ، بەشڵەژاوی زمانم بە لێوم هێنا ، مۆبایلەکەم دەرهێنا و یەکسەر پەیوەندیم پێوەکرد
ئەو هەڵی نەگرتتایهیۆنگ " ل-لەوانەیە سەرقاڵ بێ ، ئەبێ چاوەڕێ بکەم " بەخۆمم وت و مۆبایلەکەم لەلایە دانا ، بەژورەکەیا ئەڕۆشتم و زوزو سەیری دەرگاکەم ئەکرد ، چاوەڕێم کرد ، چاوەڕێم کردو چاوەڕێم کرد . . ئێستا وا ئێوارەیە
تایهیۆنگ " ئەبێ بڕۆم و بیدۆزمەوە " هەستام و بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم ، تا تەنها بۆخۆی بکرێتەوە ، ئاهێکی درێژی ئارامیم هەڵکێشا کاتێ لەوێ بینیم
تایهیۆنگ " لەکوێ بوی ؟ بۆچی پێش ئەوەی بڕۆی ئاگادارت نەکردمەوە ؟ ئەزانی چەنێک نیگەران بوم ؟ "
کایلا " ب-بمبورە . . لەبیرم کرد پێتی بڵێم " بەئاسای وەڵامی دایەوە ، برۆم گرژ کرد
تایهیۆنگ " چی بوە خۆشەویستم ؟ " کایلا سەیری کردم و خەندەی کرد
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...