part 62

188 38 75
                                    


ڕۆژی دواتر زۆر زوهات ، وەیەکەم شت کە کایلا بیری کردەوە ئەوەبو کە بزانێ تای نانی ئێوارەی خواردوە ،خەندەی کرد کاتێ دوبارە قاپێکی بەتاڵی بینی ، بەڵام چەند هەڵەیە . . .

چوە لای تای و پلەی گەرمی پشکنی بەوەی دەستی خستە سەر نێوچەوانی ، ئاهێکی هەڵکێشا چونکە پلەی گەرمیەکی ئاسای هەیە ئێستا ، سەیرێکی کاتەکەی کردو سەری جوڵاند

بەڕاستی شتێکی باشە کە ڕۆژێکی پشوم هەیە ، خاتو جێنی بەڕاستی باشە بۆ فەرمانبەرەکانی ، بیری کردەوەو ڕۆشت تا گەرماوێک بکات ، هاتە دەرەوەو بینی تای
لەسەر سیسەمەکە دانیشتوەو سەیری خوارەوە دەکات

کایلا " ئێستا هەست بە باشی دەکەی ؟ " بە نیگەرانیەکی ڕاستی پرسی

تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوەو بەبێهەستی سەیری کرد ، کایلا وەستا لەشوێنی خۆی

کاتێ بەوشێوەیە بینی ، ئەو بەبێ قسەسەری بەبەڵێ جوڵاند ، دوبارە سەری نزم کردەوە
کایلا ئەوەی قوڕگی قوتدا

ئەوە تایهیۆنگ بو ؟ کە کایلا بینی ئێستا ؟ ئەوکاتەی یەکەم جار بینی ؟ شانەکانی بەرز کردەوە و دوبارە سەیری کردەوە

کایلا " با نانی بەیانی بخۆین ، هم ؟ " هەرچەندە دەنگی چیتر سارد نەبو ، تایهیۆنگ نەیتوانی سەیری بکات بەلایەنی کەم بە خەندەیەکی کەم لەسەر ڕوخساری ئەوە ئەوەبو
کە کایلای نیگەران کرد

بینی کە دوبارە پاڵکەوتەوە لەسەر سیسەمەکەی ، ئێستا زۆر نیگەرانی بو ، ئەو نە سەیری
کردم نە خەندەیەکیشی کرد ، ئایا هێشتا نەخۆشە ؟ بیری لەوە کردەوە

کایلا pov

نانی بەیانیم هێناو بۆیم دانا

کایلا " تایهیۆنگ ؟ نانی بەیانیت بخۆ ؟ "

تایهیۆنگ " دواتر دەیخۆم " لەبەرخۆیەوە وتی ، وەکو وابێ ئەو چیتر خۆی نیە ، لەبەردەم من نان ناخوا ، لەوانەیە ، لەوانەیە حەزنەکا لەبەردەمم نان بخوا ؟ ئاهێکم هەڵکێشاو لەسەر
سیسەمەکەم دانیشتم ، دوای ماوەیەک بەتانیەکە لەناکاو فڕێدرایە لایەک ، خێرا هەستام

" کااااایییلیییییی ! " ئەو لە سیسەمەکە هاتە خوارەوەو خێرا خۆی کردە باوەشمەوەو منیش گرتم

کایلا " ئازیزم هێواش " دەستم بە قژیدا هێنا

تای تای " تای تای بلسیەتی ، تای تای بلسیەتییی زۆل زۆل ، تای تای بلسیەتی ! "برۆم لێک نزیک کردەوە

کایلا " ئازیزم ، تۆ برسیت نیە ، تۆ تەنها نانی بەیانیت نەخواردوە بۆیە تای تای برسیەتی هم  ؟ " لێوی خوارەوەی دەرهێناو سەری بەنەخێر جوڵاند

تای تای " تای تای واهەشتەکا کە . . کە بۆ چەن لۆژێکە نانی نەخوالدوە " بە سەرلێشێواوی
سەیریم کرد ، بەڵام تایهیۆنگ ژەمەکانی دەخوارد ڕاستە ؟ قاپە بەتاڵەکانیم بینی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now