part 60

248 36 545
                                    

ڕۆژی دواتر

کایلا وانەی دەخوێند کاتێ گوێی لە خشەخش بو لەلای سیسەمەکەوە

" بێرییی ، تۆ بەخەبەری ؟ " خەندەم کرد و ئەویش هەستاو لەسەر سیسەمەکە دانیشت و
چاوی خوراند

کایلا " من تەنها وانە دەخوێنم کیمچی " ئەو برۆی لێک نزیک کردەوە و سەری بەرز کردەوەو بە یەک چاو سەیری دەکردم

کیمچی " دەتوانی دواتر بخوێنی ، بۆچی ئێستا ؟ هێشتا زۆر زوە " ئاهم هەڵکێشا

کایلا " چونکە دواتر پێویستە بچمە سەر کار " چاوەکانی فراوان بوو

کیمچی " کار ؟ مەبەستت چیە لەوە ؟ تۆ کارێکت دەستکەوت ؟ "

کایلا " چی ئەوەندە سەیرە دەربارەی ئەوە ؟ "

کیمچی " ب-بەڵام بۆچی ئێستا ؟ ت-تۆ لەگەڵم نامێنیتەوە " ڕوخساری خەمبار بو

کایلا " تۆ پێویستە خۆڕاگربی کیمچی ، تەنها ئەم دو مانگە وە دواتر کاتی زۆۆر پێکەوە
بەسەر دەبەین "

کیمچی " ب-بەڕاستی ؟ ت-تۆ کاتم لەگەڵ بەسەر دەبەی ؟ " بەچاوە درەوشاوەکانی
پرسی ، پێکەنیم و سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، ئەو خەندەیەکی گەورەی کردو دەستی کردە
هەڵبەزو دابەز لەسەر سیسەمەکە

کایلا " ئەوە چ__ بوەستە لە بازدان ئەگینا ئەو پارچە تەختەیە دەشکێنی کە من بە سیسەم
بانگی دەکەم " ئەو تەنها پێکەنی و بازیدایە خوارێ و باوەشی پیاکردم

کایلا " وابزانم ناخەویتەوە ، کەواتە بڕۆ گەرماوێک بکە ! "

کیمچی " ئەتوانم لەگەڵت بێم ؟ تکایە تکایە ؟ " چاوە کیوتەکانی نیشان دام

کایلا " تەنها لەسوچێکا دانیشە باشە ؟ "ٚ بە گوێڕایەڵی سەری بەبەڵێ جواند و چوە دەست
شۆرەکە بێ ئەوەی گوێی لە وەڵامەکەم بێ

جێنی " ئەتەوێ خۆشەویستەکەت لێرە بێ ؟ ناتوانێ بۆ تەنها چەند کاتژمێرێک لێت دور بێ ؟ " بە ئارامی لەهەمان کات بەساردی پرسی ، شەرمەزار بووم ، کەمێک پشتە ملم خوراند

کیمچی " سڵاو ! من کیمچیم ! خۆشەویستی بێری ! " بە شێوەیەکی ترساو سەیری جێنیم
کردو خەندەیەکی سەیرم بۆ کرد

جێنی " کیمچی ؟ بێری ؟ ئەو دوەتان خولیای خواردنتان هەیە ؟ " بە شێوەیەکی سەیر
پرسی

کیمچی " ئم ن__"

کایلا " ئاھ بەڵێ خاتو جێنی ، ئەو حەزی لە کیمچیە بۆیە ناوی کردە کیمچی ! هاها ئەو
تایهیۆنگە " کیمچی خۆی گرژو مۆن کرد و لێوی خوارەوەی دەرهێناو سەیری زەویەکەی
کرد

جێنی " باشە ئەو حەزی لە کیمچیە . . ئەی چی دەربارەی بێری ؟ "

کایلا "ُ ئاھ . . ئ-ئەو زیاتر حەزی بە کیمچیە وەک لە بێری بۆیە ئەزانی ؟ هاها ! "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now