کایلا " تای ئارام بەوە . . چیتە ؟ بۆچی لوتت خوێنی لێدێ ؟ "
تایهیۆنگ " م-من . . تۆ__م-من__" کایلا تەنها بەسەر لێشێواوی سەیری کرد نەیدەزانی چ نەفرەتیەک ئەکا بە دڵی ئەو کوڕە داماوە ، وە کەزانی چیە شۆک بو بە بێ باوەڕی سەیری ئەکرد
کایلا " ئەوە چونکە سێ قۆپچەی سەرەتای کراسەکەم کراوەتەوە ؟ " تای تەنها چاوی داخستبو لوتیشی نابو بە کلێنسەکەوە ، کایلا ئاهی هەڵکێشا
کایلا " چ منداڵێکی ، من هاوسەرت نیم تای ؟ " بە پەستی لێی پرسی ، تایهیۆنگ ئەوەی قوڕگی قوتدا
تایهیۆنگ " ب-ببورە . . ن-ناتوانم کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم . . ل-لەناکاو هەستم بە شڵەژاوی کرد ، ب-بەڵام ئەتوانی باسی کەی تۆ ئ-ئەوەت لەگەڵ یەکێک لە کەسایەتیەکانم کردوە ؟ "
تایهیۆنگ بە وریاییەوە پرسی و هێشتا سەیری کایلای نەئەکرد ، کایلا دوبارە ئاهی هەڵکێشاکایلا " ئاخخ ! ڤەینت تەنها بەو شێوەیە جێی هێشتم ، چۆن بزانم خێرا وا لەناکاو گۆڕاوە ؟ "
تایهیۆنگ " ج-جێی هێشتی ؟ مانای ئ-ئەوەیە ، تۆ نەتکرد ڕاستە ؟ "
کایلا " نەخێر " وای وتو قۆپچەکانی داخستەوەو خەندەی بۆکرد ، تای سەیری ئەوی کرد و سور هەڵگەڕا کاتێ ملی کایلای بینی ، بەڵام لەهەمان کاتیش نیگەران بو ، دەستی بە شوێن گازە بە ئازارەکان ئەهێنا
تایهیۆنگ " ئ-ئەو ئازاری دای ؟ " کایلا برۆی گرژ کرد ، بەڵام کاتێ زانی باسی چی ئەکا دەنگێکی بە زمانی دروسکرد ( ئەها دەنگێکی وەکو چەقەنە بە زمان دەر ئەکەی ئەزانم کردوتانە یەکەم زمانەکە لەمەڵاشو ئەدرێ دوایش نزیک دانەکانی خوارەوە 😁 )
کایلا " ئەوە ئەوەندەش بە ئازار نیە تای ، نیگەران مەبە ؟ " تایهیۆنگ بە نیگەرانی سەیری کرد ، کایلا خەندەیەکی دڵنیاکەرەوەی بۆکرد ، بەڵام تایهیۆنگ هێشتا هەستی بە خراپی ئەکرد ، هەندێک کرێمی برینی هێنا و نزیکی کایلا بۆوە ، کایلا تەنها بە سەرلێشێواوی سەیری جوڵەکانی ئەکرد
کایلا " تای چی__" تای بە شش بێدەنگی کرد و کرێمەکەی لەسەر ملی بڵاو کردەوە بە پەنجە درێژەکانی ، کایلا خۆی پێ نەگیراو خەندەی کرد ، دڵی زۆر خۆشبو بەو هەمو سەرنجەی پێی دەگەیشت لەم کەسەی بەردەمی
تایهیۆنگ " بمبورە " کایلا برۆی گرژ کرد
کایلا " بۆ چ شتێک داوای لێبوردن ئەکەی ؟ تۆ پەشیمانی ئەوەی ؟ " بەخەمباری پرسی ، تایهیۆنگ ترسا
تایهیۆنگ " نەخێر . . نەخێر م-من پەشیمانی ئەوە نیم ! م-من پەشیمانی ئازاردانتم " بەخێرای وتی ، بەڵام کایلا هەستی بە تاوان کرد کاتێ تای هێشتا بەردەوام بو لەکارەکەی
تایهیۆنگ " ھ-هەرچەندە من ئەوەم نەکردوە بە__" ڤسەکەی پێ بڕدرا بە لێوێکی نەرم لەسەر لێوی خۆی ، شتەکە زۆر لەناکاو بو بۆی وە ئەو تەنها لەشوێنی خۆی ڕەق بوبو
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...