" تای ؟ "
"هم ؟ " ( همی کردو بەسەر شانما لار بۆوە )
"ئێمە چین ؟ " کایلا بە دودڵی پرسی ، ئەو نەیدەزانی ئەوان بەڕاستی چی بوون ، تا ئەو
هەموو ماوە زۆرە باوەش بەیەکدا بکەن ، ئەو بەهێواشی باوەشەکەی پچڕاند"م-من نازانم . . ب-بەڵام تۆ ت-تایبەتی بۆ من . . گرنگی و-وە خێزانمی " ئەو خەندەیەکی
کەمی کرد ، منیش خەندەیەکی دڵسۆزانەم بۆکرد .کایلا " ئۆھ باشە ئەوە بەسە بۆ من ! " کایلا بە خەندەوە وتی ، تایهیۆنگ ئاهێکی ئارامی
هەڵکێشاو و باوەشی پیا کردەوە ، ئەویش بە دڵخۆشی باوەشی پیا کردەوە ، کایلا
بیرکردنەوەو پرسیارێکی زۆر لە مێشکی دەسوڕانەوە بەڵام هەوڵی نەدا هیچ یەکێک لەو
پرسیارانە بکات .ئەو ئێستا باوەڕی پێمە . . نابێ پرسیاری تایبەتی لێ بکەم ، نامەوێ گومانم لێ بکاو ناشمەوێ وای لێبکەم سترێس و ناڕەحەت بێ .
کایلا " تای . . برسیت نیە ؟ هیچت خوارد دوای بەیانی ؟ " تایهیۆنگ سەری بە نەخێر
جوڵاند ، کایلا دەنگی ترسی دەرکردکایلا " دەی دەی بڕۆو ڕوخسارت بشۆ ، با نان بخۆین من خواردنم هێناوە بڕۆ " تایهیۆنگ
سەری بە باشە جوڵاند و خێرا چوە دەست شۆرەکە ، کایلا خێرا قاپو خواردنەکانی ڕێکخست و چاوەڕێی ئەو بوو بێتەوە ، برۆکانی گرژ کرد کاتێ تایهیۆنگ هەر نەهاتە دەرەوە"تایهیۆنگ ؟ " بانگی کرد ، بەڵام گوێبیستی هیچ وەڵامێک نەبوو ، بەهێواشی چووە لای
دەرگاکەو بەدودڵی لەدەرگای دا"تای__" ڕاچڵەکی کە لەناکاو دەرگاکە کرایەوە ، تەزویەک بەهەمو گیاندا ڕۆشت هەر کە
ئەوی بینی توڕەو بێ جەو دیار بوو ، کشایەوە دواوە" چیە ؟ " بەتوڕەی وتی
کایلا " ئ-ئاھ . . م-من "
ڤەینت " تۆ بە دڵنیایەوە گەمژەیت تا دەنگت بلەرزێ لەکاتی دەربڕینی هەر وشەیەک ؟ "
کایلا ئەوەی قوڕگی قوتدا و سەری بەنەخێر جوڵاند ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژیکایلا " م-من تەنها . . "
ڤەینت " چی ؟ لاچۆ لەسەر ڕێگەم ! " هاواری کرد ، کایلا ڕاچڵەکی و خێرا لەلایەک وەستاو
ڕێی بۆ کردەوە و ئەویش ڕاستەوخۆ لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتڤەینت pov
لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتمو چاوەکانم داخست ، کایلاش لەولاوە وەستابوو بەسەیر
کردنێکی پرسیاری و دودڵەوە لەسەر ڕوخساریئاهم هەڵکێشاو سەرم لەسەر لەپی دەستم داناو سەیری ئەوم کردو برۆیەکم بەرز کردەوە
" دەتەوێ چی بپرسی ؟ " ئەو سەیری دەوروبەری کرد
" خێرا کە ، ناتوانم هەمو ڕۆژەکە چاوەڕێت بکەم ! " هاوارم کرد ، ئەو ترسا ، نێوچەوانی
ئارەقی پێوە دیار بوو
KAMU SEDANG MEMBACA
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Misteri / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...