part 12

254 55 6
                                    

کایلا " ئایا ناوی تۆم وت ؟ " ئەو ڕوی کردە لایەکی تر بە شەرمەوە

کایلا " باشە لەبیری کە ! با بڕۆین بۆ داخلی ! " دەستم کرد بە ڕۆیشتن بەڵام ئەو نەجوڵا
سەیری دواوەم کرد لەسەر لێشێواویدا ئەو دەستی هێنایە پێشەوە ، لێدانی دڵم بەرز بۆوە
دەستیم گرت ، ئەو دەستی لەوەی من ئاڵاند لەناکاو هەستم بە تەزویەک کرد بەجەستەمدا
هات ، لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەستیم گرت

وادیاربوو کە کەپڵی نوێ بن ، چونکە‌ هەردوکیان زۆر سوربونەوە ، هەستیان بە گەرمی
دەستی یەکتر دەکرد ، ئەوان پەشیمان بوون ؟ تەنانەت کەمێکیش نا .

ئەوان زوو گەیشتنە داخلیەکەو چونە ژورەوە ، هەردوکیان خەمباربون کاتێ گەرمیەکەیان
ون کرد لەنێوان دەستیاندا .

تایهیۆنگ لەسەر سیسەمەکە دانیشت ، کایلاش دوای دانانی پێڵاو چاکەتەکەی لەسەر
سیسەمەکەی پاڵکەوت ، ئاهێکی درێژی هەڵکێشا پێش ئەوەی چاوی دابخات .

تایهیۆنگ لەولاوە بەردەوام بوو لەسەیرکردنی بە خۆشەویستیەوە لە چاوەکانیدا ، ئەو
ڕقی لە کایلا نەبوو ، ئەو هەرگیز ڕقی لێنەبووە تەنانەت یەکەمجاریش کە کایلا لێی نزیک
بۆوە ، تەنانەت ئەو کاتانەش کە تایهیۆنگی بێزار دەکرد ، لە ڕاستیدا ئەو هەموو ئەوانەی بەدڵ بوو ، چێژی لێدەبینی بەڵام هەرگیز دانی پێدا نەدەنا .

ئەو دەترسا ، ئەو خۆی دڵنیا کردەوە کە ئەو وەکو ئەوانی تر نیە ، بەڵام لایە تاریکەکەی
پێچەوانەکەی دەوت ، ئەو دەتوانێ بەهەموو شتێکیەوە متمانەی پێ بکا بەڵام ڕابردوی نا .
ئەو دەترسێ دوبارە خیانەتی لێ بکرێ .

ئەو گوێی لە پێکەنین و دەنگی داخستنی دەرگا بوو ، ئەو دانەیەکی کێشا بەسەری خۆیدا
چونکە زۆر سور هەڵگەڕابوو .

تێپەڕینی کات . . . .

ڕۆژەکە باش دەڕۆشت ، ئەوان پێکەوە کاتیان بەسەر برد ، وانەیان خوێند ، قسەیان کرد ،
تایهیۆنگ نەگۆڕا تاکو . . .

دەنگی تەقەی دەرگا هات ، کایلا هەستاو کردیەوە خەندەیەکی کرد هەر کە کەسەکەی بینی

کایلا " سڵاو چانی " کایلا دەستی بە مانای سڵاو جوڵاند ، چانی سور هەڵگەڕاو سەیری
پشتی کایلای کرد تایهیۆنگی بینی ، کەمێک لەرزی لە ترسا

کایلا " هێی نیگەران مەبە ، ئەو هیچت لێناکا "

" وە کێ وای وت ؟ " دەنگێکی توڕە وەڵامی دایەوە ، بیرۆکەیەکی ڕونم هەبو لەوەی ئەو
ئێستا کێیە .

کایلا " وابزانم پێویستە بڕۆی ، چانی ! " بە چرپە وتم بەڵام بەداخەوە کەسە توندڕەوەکە
گوێی لێبوو

ڤەینت " بۆچی ؟ لەبەرئەوەی ئەوە منم ؟ " ئەوەی قوڕگم قوتدا کاتێ هەستم بە هەناسە
گەرمەکانی کرد لەبەرامبەر ملم

ڤەینت " پلانی چیتان دادەنا هاھ ؟ "

چانی " ن-نەخێر من تازە ھ-هاتم __ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now