part 59

207 37 27
                                    

" ب-بۆکوێ دەڕ__" بە دودڵی لەهەمان کاتدا بێچارەی پرسیم ، هەرچەندە دەمزانی بۆ کوێ
دەڕوات بەڵام ئەو پێی بڕیم

کایلا " کافێ . . متمانەم پێ بکە "ٚ بە شێوەیەکی سارد گاڵتەی کرد ، هەستم بە قورسی کرد
لەسەر سینگم

تایهیۆنگ " م-من متمانەم پێتە "

کایلا " کەواتە باشە بۆم "

تایهیۆنگ " کایلا " دەستیم گرت ئەو ڕوی کردەوە من بەساردی سەیری کردم ، ڕێگەم لە
فرمێسکەکانم گرت

تایهیۆنگ " م-مەڕۆ . . ب-بمبورە ب-بەڵام مەڕۆ . . م-من لێرەم کایلا__" ئەو دەستی لە دەستم دەرهێنا و خەندەی کرد ، کە زۆر باش دەمزانی هیچ هەستێکی تیا نەبو

کایلا " زۆر دەمێکە لێت خۆشبوم تایهیۆنگ . . بەڵام پێویستە سەربەخۆ بم و لەسەر پێی
خۆم بوەستم و خۆم بژێوی ژیانی خۆم دابین بکەم ، نامەوێ ببمە بارگرانی " فرمێسک
بە ڕوخسارما دەهاتە خوارێ ، هەستامە سەرپێ

تایهۆنگ " ت-تۆ وانیت ! و-وە هەرگیزیش وانەب__" ئەو ئاهێکی هەڵکێشاو ڕوی کردە لایەکی تر ، لێوم لەرزی و سەیری ئەوم کرد بە چاوە پڕ فرمێسکەکانم ، هەنسکم داو
دەستەکانیم گرت

تایهیۆنگ " ت-تکایە و-واز لەو بیرۆکەیە بێنە . . ئ-ئێمە پێشتر بڕیارمان دابو ڕاستە ؟
ک-کە__"

کایلا " بەڵێ بڕیارمان دا ، بەڵام پێم وایە ئەوە هەڵەیە . . تۆ دلەڕاوکێیت وە من تەنها
خراپتری ئەکەم __"

تایهیۆنگ " نەخێر ! نەخێر ! م-من خۆشمدەوێی کایلا . . م-من بایەخت پێدەدەم
تۆ هەموشتێکی کە من هەمە "

کایلا ئەهێکی هەڵکێشا و ڕوخسارمی بەدەستەکانی گرت ، منیش بەبێچارەی سەیرم کرد
حەزم بە گەرمی دەستەکانی بو لەسەر ڕومەتە ساردەکانم

کایلا " مەگری " فرمێسکەکانی سڕیم ، کەمێک خەندەم کرد

کایلا "ٚ خۆشتدەوێم ؟ " خێرا سەرم بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " تایهیۆنگ تۆ تەنانەت دڵنیای ؟ تۆ زۆۆر ئازارت داوم بەڵام هەمو ئەوەی من ئەیکەم
لەگەڵ تۆ بونە ، ب-بەڵام تۆ هێشتا هیچ ڕێزێکت بۆ ئەوە نیە " هەستم بە پارچەیەک لە دڵم
کرد شکا ، چاوەکانی پڕ بون بەڵام نەیهێشت فرمێسکەکانی بێنە خوارێ لەجیاتی هەوڵی ئەیا باوەشێنی کا تا وشک بێتەوە ، سەرم نزم کردەوە نەمزانی چ وەڵامێکی بەمەوە

کایلا " با هەندێک کات بەیەکتر بدە__" لە شۆک و ترسدا خێرا سەرم بەرز کردەوە

تایهیۆنگ " ن-نەخێر کایلا چ-چی ئەڵەی __"

کایلا " مەترسە . . کات بەخۆت بدە . . تا هەستەکانت بزانی ، ئەگەر لەگەڵ من دڵخۆش نیت
ئەوکات ئەتوانین ببینە هاوڕێ ، تەنها ئەگەر نەتەوێ جێت بهێڵم ، و-وە دەربارەی ئەم
کارە ، ئەوە کێشەی منە بۆیە ڕێگە بدە خۆم چارەسەری بکەم ، خۆت تێکەڵ مەکە "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now