part 116

145 27 29
                                    

نەیدەویست کایلا واهەست بکا کە ڤەینت خۆشی ناوێ ، یان تەنها جەستەی خۆش ئەوێ
بێگومان نا ، ئەو هەموشتێکی خۆش ئەوێ ، ناخی و ڕوی دەرەوەشی خۆش ئەوێ ، بەشڵەژاوی زمانی بەلێویا هێنا و بەرەو ڕوی ڕۆشت

ڤەینت " من قاپەکان ئەشۆم ، تۆ ئەتوانی پشو بەی ، باشە ؟ "

کایلا " نا ئاساییە ، من ئەیکەم "

ڤەینت " نا شازادە تکایە . . من پێداگری ئەکەم "

کایلا " ب-باشە " بەدەنگی نزم وتی و دەستی سڕی و ڕۆشت ، ڤەینت سەیری کرد وە خێرا دەستی کرد بە شواردنی قاپەکان

کاتێ تەواو بو ، گڵۆپەکانی کوژاندەوە ڕێک چو بۆ ژوری نوستنەکەیان ، برۆی گرژ کرد کاتێ بینی لەسەر سیسەمەکە دانیشتوە

ڤەینت " خەوت نایە ؟ شازادە ؟ "

کایلا " ھ-هاھ . . ب-بەڵێ ، دەمویست باسی شتێکت بۆ بکەم "

ڤەینت " شتێک ؟ ئەوە چیە ؟ "

کایلا " ت-تکایە لێرە دانیشە " بەدەنگی نزم وتی ، دڵی کایلا زۆر خێرا لێی ئەیا ، زیاتر لەڤەینت ئەترسا ، ڤەینت شێتانە خۆشی ئەویست بەڵام ئەو کەسێکە تەحەمولی ( بەرگەگرتنی ) کەمە ) (واتە زوو توڕە ئەبێ ) لەوانەیە هەرشتێک بڵێ کە یەتەسەر زمانی
وە دودڵیش نابێ ، وە کایلا لەوە ئەترسا گوێی لەو وشانە بێ ، لەم کەسە ئەترسا ، جاک لێی تێئەگا بەڵام ڤەینت بەتەواوی جیاوازە ، نازانێ کاردانەوەی چۆن ئەبێ

ڤەینت " ئازیزم ؟ تۆ نیگەرانم ئەکەی باشە ؟ ئەبێ ئێستا پێم بڵێی " هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چاوی داخست و بەیەکجار قسەی کرد

کایلا " ناتوانم منداڵت پێبدەم ، ڤەینت " بێدەنگیەکی ماوە درێژ هەبو ، کایلا بەوریای چاوی کردەوە تا بیبینێ هیچ کاردانەوەی نیە

ڤەینت " کەواتە ؟ " برۆی گرژ کرد

کایلا " م-من هەرگیز ناتوانم دوگیان بم " بەدەنگی نزم وەڵامی دایەوە

ڤەینت " گوێم لێبو ، کێشەکە چیە ؟ "

کایلا " ناتوانم منداڵت پێبدەم ! "

ڤەینت " کێ داوای ئەوەی کردوە ؟ " کایلا بەبێ باوەڕی سەیری کرد

کایلا " هەست بە خەمباری ناکەی ؟ "

ڤەینت " بۆچی هەست بە خەمباری بکەم ؟ "

کایلا " تۆ پێویستت بە منداڵ نیە ؟ "

ڤەینت " نەخێر ، ئەوان بێزارکەرن " کایلا دەنگی شۆکی دەرکرد

کایلا " چۆن ئەتوانی ئەوە بڵێی ؟ "

ڤەینت " من ناڵێم هەمو منداڵێک بێزارکەرە ، تەنها ئەگەر ئێمە منداڵێکمان هەبێ ئەوکات کچ بێ یان کوڕ ئەوە بەتەواوی هەمو سەرنجی تۆ ئەگرێ "

کایلا " ئەوە بەجدیتە ڤەینت ؟ "

ڤەینت " همم ، هەر ئەوە نا ، من هەرگیز نامەوێ تۆ بەو ئازارە قورسەیا تێپەڕی ، ئەمەوێ بەدڵخۆشی و تەندروستی بمێنیتەوە " ڤەینت خەندەی کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Donde viven las historias. Descúbrelo ahora