part 89

171 37 174
                                    

ڤی " مانای ئەوەیە ، ئێمە هاوسەرگیری ئەکەین ؟ " بەبرۆ بەرزکراوەکانی وای وت

کایلا " بەڵێ . . من زۆر بەپەرۆشم ! " ڤی گازی لە لێوی گرت کاتێ ئەوی بەدڵخۆشی بینی

ڤی " ب-بەڵام من داوام لێنەکردوی ڕاستە ؟ " کایلا سەیری کرد

کایلا " کەواتە ئێستا بیکە ؟ "

ڤی " تۆ لێم تێناگەی ! کێ لەتەنیشتت دەوەستێ لە ڕێڕەوەکەدا ؟ "

کایلا " ڤی ! ئەگەر پێنج کەسیش بن جەستەکە هێشتا یەک دانەیە باشە ؟ بێگومان ئەو کەسە دەبێ کەهەموتانی دروستکردوە ! " کایلا هەناسەیەکی بەتوڕەی هەڵمژی ڤی قۆڵەکانی گرتو ڕوی کردە خۆی

ڤی " ئەتوانم بەو شێوەیە بتبینم ؟ "

کایلا " بێگومان دەتوانی  . . وە مەبەستت چیە بەوە ؟ "

ڤی " گوێ بگ__"

کایلا " وە ئەگەر تۆ پێت وایە 5 جار هاوسەرگیری دەکەم یان لەوانەیە چوار کەواتە تۆ هەڵەی ! ئایا پێویستە بۆ هەمو ژیانم هەر هاوسەرگیری بکەم ، چ دۆزەخێکە ؟ " خۆی لەدەستی ڤی ڕزگار کرد و ڕۆشتە سەرەوە

ڤی " من شتێکی وام نەوت وایە ؟ " بەدوای کەوت بۆ سەرەوە

کایلا " بەڵام تۆ مەبەستت ئەوە بو ، باشە ؟ "  ڤی هوفی کردو قۆڵەکانی لێک ئاڵاند ، خەندەیەکی شەیتانی کرد کاتێ بیرۆکەیەک هاتە مێشکی ، قوڕگی پاک کردەوە پێش ئەوەی قسە بکا 

ڤی " باشە ، من ئەوە دەکەمە قوربانی "

کایلا " سپاس بۆ خوا "

ڤی " تەنها ئەگەر ڤەینت هەمان شت بکا " خەندەی شەیتانی کرد کاتێ بینی لەشوێنی خۆی ڕەق بو ، کایلا ڕوی کردە ڤی ، دەربڕینی شڵەژاوی نیشان ئەیا

کایلا "ٚ ب-بەڵام ئەو گ-گوێ ناگرێ __"

ڤی " کەواتە منیش نایکەم "

کایلا " باشە ! هەوڵدەدەم باشە ؟ "

ڤی " همم با ببینین "

کایلا " یەکەم بوەستە لەو خەندە شەیتانیەت ! " قاچی نا بەزەویەکەدا هەستی بەبێزاری دەکرد

وە بەو شێوەیە خۆی دۆزیەوە لای خوشکی تایهیۆنگ کە بەم زوانە ئەبێتە دشی کە بەحاڵی کایلا پێئەکەنی

کایلا " یاھ ! نابێ پێبکەنی ئونی ! " کایلا بۆڵاندی

میا " بەزەیم پیات یەتەوە " وای وتو بەردەوام بو لە پێکەنین

کایلا " باشە کەواتە بەردەوام بە لە پێکەنین من ئەڕۆم ! " هەستا تا بڕوا

میا " هێی ! هێی ببورە باشە ؟ چیتر پێناکەنم " میا وای وتو خۆی ئارام کردەوە دوای ئەو هەمو پێکەنینە ، جدی بو دەستی کرد بە بیرکردنەوە

میا " بەڵام کێشەت چیە ئەگەر ڕێگەیان بەی بەجیا هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەن ؟ "

کایلا " ئەگەر ئەمجارە خۆم بەدەستەوە بەم و ڕازی بم ، ئەوان داوای هەموشتێک بەجیا ئەکەن ، لە شەوی هاوسەرگیریەوە تا ... ئەزانی چی ئەڵێم "  میا کەمێک پێکەنی و سەری بەبەڵێ جوڵاند ، ئەوەی قوڕگی قوتدا کاتێ بینی کایلا دوبارە بە توڕەی سەیری ئەکا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now