part 66

198 38 193
                                    

ڤی " کایلایاھ ! چاوەڕێکە ! " هاوارم کرد بەڵام ئەو هەر بەردەوام بو لە ڕۆیشتن ، ڕام کرد بەرەو ڕوی و دەستیم گرت تا ئەویش دەستی بەتوندی لەدەستم دورخستەوە

ڤی " کایلا ! تۆ بەهەڵە لێم تێگەیشتوی ، گوێ بگر__"

کایلا " تەنها بێدەنگ بە ! قسەم لەگەڵ مەکە ! " ئاوڕی دایەوە تا بڕوا

ڤی " چ__ بەڵام بۆچی ئەوەندە زو ڕۆیشتی ؟ وابزانم دەبو تا ئێوارە کار بکەی__"
وەستام کاتێ بینیم چەن دور ڕۆیشتوە و منی لەدواوە بەجێهێشتوە

ڤی " ئایش ئەم کچە ! " ئەو دوبارە ڕایکردەوە تا پێی بگاتەوە

ڤی " کایلا ! ڕێگەم بدە ڕونی بکەمەوە . . ئەو تەنها هات و لەبەرامبەرم دانیشت "

کایلا " بۆچی ؟ چونکە ئەو دوەتان یەکتر دەناسن ! "

ڤی " نەخێر ، بەهیچ شێوەیەک کایلا ، تەنانەت نەشم بینیوە ، تەنها دەیویست قسە لەگەڵ
کەسێک بکات بۆیە__"

کایلا " بۆیە دەستت کرد بە قسەکردن لەگەڵی ؟ " هاواری کرد و سەیری کردم ، فرمێسک
چاوەکانی پڕ کردبو ، برۆم کەمێک گرژ کردو ڕومەتەکانیم بەدەستەکانم گرت

ڤی " مەگری کایلا ، بمبورە نەدەبوایە قسەی لەگەڵ بکەم "

کایلا " بەڵام ئەوەت کرد چ-چونکە دەتویست وام لێبکەی غیرە بکەم و-وەکو تۆڵەیەک بۆ ئەو ڕوداوەی بەیانی " لێوی خوارەوەی بە خەمباری دەرهێنا و سەیری دەوروبەری کرد تا نەهێڵێ فرمێسکەکانی بێنە خوارێ

ڤی "ٚ من هەر ئەو ساتە لەبیرم کرد کایلا . . ئازارت نادەم " بەنەرمی وتم  و ئەویش سەری بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " ب-بەڵام چۆن یەک دەناسن ؟ " 

ڤی " ئەو خۆی ناساند وە منیش نەمویست هەست بە سوکایەتی بکات بۆیە منیش خۆم
ناساند ، چونکە بەزەیم پیای هاتەوە " ئەو دوبارە لێوی خوارەوەی دەرهێناو وای لێکردم
خەندە بکەم

کایلا " ت-تەنها پێش ئەوانە پێیان بڵێ کە تۆ خۆشەویستی منی ،  بۆ ئەوەی ھ-هەوڵی
بەدەستهێنانت نەدەن " هوفی کردو قۆڵەکانی لێک ئاڵاند منیش بەگوێڕایەڵی سەرم بەبەڵێ جوڵاند

" تۆ کایلایت ؟ " دەنگی کچێک ساتە شیرینەکەمانی تێکدا ، کایلا ئاوڕی دایەوەو کچێکی بینی ، من ڕوخسرارە ساردەکەم نیشانداو بە ساردی سەیری ئەو کچەم کرد

کایلا " بەڵێ ؟ ئ-ئایا دەتناسم ؟ "

" من جیسوم ، باشترین هاوڕێی خوشکەکەت "  دەستەکانم توند داخست لە توڕەیدا

کایلا " ئ-ئونی__"

جیسو " بەڵی خوشکەکەت ، کە چیتر وەکو خێزانی خۆتی دانانێی ! " دەنگی کچەکە نزم بو لەهەمان کات توڕە

کایلا " چ-چی__"

جیسو " چۆن توانیت ئەوە بکەی ؟ ئەو لە منداڵیەوە لەگەڵ تۆبوە وە تۆش پەیوەندی چەن مانگێک هەڵدەبژێری  لەجیاتی خوشکەکەت ؟ " کایلا چاوی پڕ بو ، لێوی لێکجیا کردەوە
تا قسە بکات ، بەڵام من لەجیاتی قسەم کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now