part 27

252 52 43
                                    

کایلا " ش-شتێکی ترم هەیە تا پێتی ب-بڵێم " دەنگی لەرزی ، ڤەینت برۆکانی گرژ کرد
و بەوریاییەوە گوێی لێگرت

کایلا " م-من و تایهیۆنگ . . ئ-ئێمە پێشتر چ-چوینە پەیوەندیەوە "

ڤەینت " چی ؟ "  کایلا ڕاچڵەکی ، وەکو پشیلەیەکی ترساو دەردەکەوت

ڤەینت " ئێستا زۆر بەجدیتە ؟ بەڕاستی ؟ " لێوی کایلا کەمێک لەرزی و چاوەکانی پڕبون
کاتێ ڤەینت تێبینی ئەوەی کرد ترساو خێرا خۆی ئارام کردەوە

ڤەینت " کایلا . . مەگری . . من توڕە نیم ، با قسەی لەسەر بکەین باشە ؟ " هەوڵیدا نەرم
و ئارام بێ بەڵام ئەوە تەنها وەکو فەرمانێک دەردەکەوت ، کایلا سەری بەبەڵێ جوڵاندو
توند فرمێسکەکانی سڕی ، ڤەینت ئاهێکی هەڵکێشا

ڤەینت " ئەو تۆی خۆشدەوێ ؟ "

کایلا " ب-بەڵ__ "

ڤەینت " تۆش ئەوت خۆش دەوێ ؟ "

کایلا " ب-بەڵێ " ڤەینت شەویلگەی توند کرد لە بێزاریدا

ڤەینت " ماچی یەکترتان کردوە ؟ " دانی توند لێکخشاند ، کایلا لەو دەنگە نزم و ترسناکەی
ترسا ، بەڵام خێرا سەری بەنەخێر جوڵاند

ڤەینت هەناسەیەکی ئارامی دایەوە ، بەڵام نەیهێشت کایلا بیبینێ ، ئەو بەلایەوە ئاسای
بوو هەتا ئەوکاتەی ئەو دڵخۆشە ، دەیویست هەمو ئەوان کایلایان خۆشبوێ ،

ڤەینت " وەکو ئەوەی پێم وتی ، ئەتوانی بەهەرشێوەیەک بتەوێ ڕەفتارمان لەگەڵ بکەیت
بەڵام هیچ ماچو نزیک بونەوەی لەو جۆرە نیە تێگەشتی ؟ تای تای نمونەیەکە "

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی دوای ئەوەی قسەکانی تەواو کرد ، کایلا بە گوێڕایەڵانە سەری
بەبەڵێ جوڵاند بە خەندەیەکی بچوکەوە ، ڤەینت ئاوڕی دایەوەو ڕۆشت کایلای لەویا
بەجێهێشت ، کاتێ لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە شۆک بو کە ڤەینتی لەپێش خۆی نەبینی

کایلا " یاھ ! ئەوە چی بوو ؟  بۆچی لێرە جێت هێشتم ؟ "هاواری کرد ، ڤەینت پشتگوێی
خستو ئەو خەندە شیرینەی سەر لێوی شاردەوە

تێپەڕینی کات . . .

کایلا لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتبو هەناسەبڕکێی بوو

کایلا " ئایا ئەوەنە ئارەقاویە کاتێ کەسێکت خۆشدەوێ ؟ " گلەی دەکرد ، ئەو بەوناوەیا
ڕای دەکرد تا لەگەڵی بێ بەڵام ئەو هەر پشتگوێی دەخست ، بۆیە وەستاو بەدزیەوە گەڕایەوە داخلی ، خۆشبەختانە وانەکانیان تەواو بوبو

نێوچەوانی سڕی و هەستا تا بچێ خۆی بشوات کاتێ دەرگاکە لەپڕ و بەتوندی کرایەوە
کایلا ڕاچڵەکی و کەوتەوە سەر سیسەمەکە

ڤەینت " لەکوێ بوویت ؟! تەنانەت دەزانی تا کوێ ڕۆشتوم وە کاتێ ئاوڕم دایەوە تۆ لەوێ
نەبووی ! لەهەمو شوێنێک بۆت گەڕام وامزانی ڕفێنراوی ! نەتتوانی ئاگادارم بکەیتەوە
کە دەگەڕێیتەوەو دوام ناکەوی ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Donde viven las historias. Descúbrelo ahora