part 34

196 44 16
                                    

کایلا " باشە کەواتە ، ئەتوانی شتێکم دەربارەی باوکت پێ بڵێی ، بەڕێز کیم ؟ "
برۆم گرژ کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، بێدەنگ بووم ، ئەو باوەشەکەی پچڕاندو
سەیری کردم

کایلا " ڤی ؟ پێویستە هەموشتێکم پێ بڵێی . . مافم هەیە تا بزانم ! " ئاهێکم هەڵکێشا
و ڕوخساریم بەدەستەکانم گرت

ڤی " ئەوە شوێنی من نیە کایلا . . ئەمەوێ هەموشتێکت پێ بڵێم . . بەڵام ناتوانم
چونکە ئەبێ تایهیۆنگ ئەو کەسە بێ کە هەموشتێکت پێ ئەڵێ "

کایلا " ب-بەڵام ئەو نایڵ__ "

ڤی " کەواتە ئەتوانی چاوەڕێ بکەی هم ؟ ئەو تۆی خۆشئەوێ ڕاستە ؟ " ئەوخێرا سەری
بەبەڵێ جوڵاند ، خەندەم کرد

ڤی" کەواتە بەمزوانە پێت دەڵێ باشە ؟ تەنها کەمێک ئارام بگرە " بە خەمباری سەری بە بەڵێ جوڵاند

ڤی " دەی تۆ ئەتەوێ بچیتە وانەی سەماکە ڕاستە ؟ " ئەو شۆک بوو

کایلا " ئەتەوێ بڕۆم ؟ "

ڤی " بۆچی نا ؟ منیش لەوێ لەگەڵت دەبم ، لەوێ کات بەسەر دەبەین ، چی ئەگەر کوڕێک
لێت نزیک بێتەوە ، ناتوانی دورکەویتەوە بێ من ! "بەساردی وەڵامم دایەوە ، ئەو
ئەوەی قوڕگی قوتداویەوەو خەندەیەکی کرد

تێپەڕینی کات

" ئۆھ تۆ ئەمڕۆ زوو هاتیە ئێرە کایلا " برۆم گرژ کرد کاتێ کوڕێک لە کایلا نزیکبۆوە
بە ساردی سەیریم کرد (کایلا دەیناسێ )  دەستەکانم توند داخست

کایلا " ئمم . . بەڵێ لەڕاستیدا ئاگام لەکات نەبوو "

هیونجین " باشە ، ئەو کێیە ؟ "  وتی و نیشانەی بۆ من کرد

کایلا " ئمم ئەو تایهیۆنگە "

هیونجین " هاوڕێتە ؟ "

کایلا " ئمم__ "

ڤی " نەخێر ، خۆشەویستی ! " بە ساردی وەڵامم دایەوە ، کایلا بە شڵەژاوی خەندەی کرد
لەکاتێکدا من بە چاوە توڕەکانم سەیری ئەو کوڕەم کرد کە کەمێک شۆک بوبو

هیونجین " واھ ! نەمزانی خۆشەویستت هەیە ؟ "

ڤی " بۆچی پێویستە بزانی ؟ " هیونجین پێکەنی

هیونجین " بەڵێ ، تەنها حەزم دەکرد بز__ "

ڤی " بۆچی دەبێ حەز بکەی بزانی ؟ "

هیونجین " ئاھ . . ب-بەڵێ دەزانم__ "

ڤی " چی ؟ "

کایلا " دەی تای ، واز لەوە بێنە با لەوێ دانیشین تا قوتابیەکانی تریش یەن " لێوم پێکەوە
نوساند و سەرم بەبەڵێ جوڵاند .

هیونجین " ئاھ ، ئاھ دوای چەند خولەکێکی تر دەگەڕێمەوە ، وانەی پێش ئەمە کەمێکی تر
کۆتای دێ باشە ؟ " خێرا ڕۆشت

کایلا " تۆ بەنزیکەی ئەو کوڕە داماوەت بێ قسە کرد "

ڤی " کەواتە چی ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now