کایلا یەکسەر لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و دەستی وەکو منداڵ بۆ تای ڕاکێشا تا بێتو لەتەنیشتی پاڵکەوێ ، ئەویش پێکەنی و چوە تەنیشتی پاڵکەوت ، کایلاش یەکسەر چوە نزیکی و توند وەکو بوکەڵە باوەشی پێداکرد ، تای هێشتی هەرشتێک ئەم کچە ئەیەوێ
بیکاو بەبەتانیەکە هەدوکیانی داپۆشی .کایلا " ئمم . . تۆ منت خۆشئەوێ ؟ " تای پێی سەیربوو بەڵام هێشتا بێ دودڵی وەڵامی دایەوە
تایهیۆنگ " زیاتر لەهەرشتێک " کایلا همی کردو زیاتر سەری نوقمی سینگی کرد ، تای سورهەڵگەڕا
تایهیۆنگ " یاھ ختوکەم دێ کایلا "
کایلا " ببورە "ٚ وای وتو وەستا ، تای برۆی گرژ کرد
تایهیۆنگ pov
برۆم گرژ کرد و پەشیمانی وتنی ئەوە بووم ، ترسام و وتم
تایهیۆنگ " نا کایلا ، زۆر ختوکەم نایا ، ئەوە هەستێکی خۆشە ، بمبورە "
کایلا " وامەبە ئاساییە " بەدەنگی نزم وتی ، یەکسەر زانیم شتێک هەڵەیە لەگەڵ کایلا
ئەو بەو شێوەیە ڕەفتار ناکا ئەگەر شتێک بێزاری نەکا .تایهیۆنگ " کایلا ، تکایە پێم بڵێ چی بێزارت دەکا ؟ من لێرەم ڕاستە ؟ "
کایلا " ئایا هەرگیز باسی ڕابردوت بۆ کردوم ؟ ئایا هیچ شتێک لەوانەت لەگەڵم بەش
کردوەو بۆت باسکردوم کە بێزارت دەکەن ؟ " دەنگی هێشتا نزم بوو ، بێدەنگ بووم
دەمویست پرسیاری لێبکەم بەڵام بێ قسە بووموە دوای کەمێک گوێم لە پرخە بوو ، چاوم پڕبو لە ئاو ، باوەشم پیاکرد و دەستم بە قژیا
دەهێنا و ماچی سەریم کرد ، نەمتوانی بخەوم ، زۆر شت نیگەرانیان دەکردم(دەمەوێ دڵمت بۆ بکەمەوە و هەموشتێکت پێ بڵێم کایلا ، بەڵام ئەترسم ، چی ئەگەر
دڵم و مێشکم پڕبون لەو بیرکردنەوە نائاساییانە ، هەستم بە بارگرانی کرد لەسەر خۆم
دەمویست ، دەمەوێ پشوبدەم( لە نیوەشەودا )
کایلا pov
لە خەوێکی قوڵدا بووم کاتێ گوێم لە هەندێک خشەخشو هەنسک بوو ، برۆم گرژ کردو بەهێواشی چاوم کردەوە ، ژورەکە تاریک بو ، سەیری دەوروبەرم کرد و تایهیۆنگم لەتەنیشت خۆم نەبینی ، ترسام و چاوەکانم فراوان بوو خەوەکەم هەر زو نەما
هەنسکەکان لە دەستشۆرەکەوە دەهاتن ، هەستام و چومە نزیکی دەرگاکە ، لەسەر زەویەکە
دانیشتبوو پشتی لە من بوو ، زۆری نەبرد کە زانیم ئەوە کێیەکایلا " تای تای ؟ " بەهێمنی بانگم کرد پێش ئەوەی قۆڵی بگرم ، ئەو هەنسکی داو خۆی
بەسەر منداداتای تای " ب-بمبولە ، تای تای م-مەبەشتی نەبو ک-کایلی خ-خەبەل کاتۆ " برۆم کەمێک گرژ کرد
کایلا " نا ئازیزم پێویست بو خەبەرم کەیتەوە ، ئەوە هەڵەی تۆ نیە "
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...