"تەنها پرسیم لەبەرئەوەی تەنانەت کەمێکیش پەشیمانی ئەو باوەشە نەبووم ، بۆچی پێویستە داوای لێبوردن بکەیت بۆ باوەشکردن بە مندا ؟ "
V pov
هەستامەوە سەرپێو ڕوکەشە ساردەکەم گەڕاندەوە و ڕۆیشتم بەرەو پۆل ، لەسەر کورسیەکە دانیشتم ، هێشتا قوتابیەکان نەهاتونەتە پۆلەوە ، تەنانەت کایلاش
ئەو کچە لەکوێیە ؟ ئەوە ئەو شتە بو کە بیرم لێدەکردەوە ، نازانم بۆچی وا لەناکاو دەمەوێ
لەبەردەم چاوەکانمدا بێت ، لە بیرکردنەوە قوڵەکانم هاتمە دەرەوە کاتێ قوتابیەکان
هاتنە ژورەوە و منیان پشتگوێ خست و لەشوێنی خۆیان دادەنیشتن ، بەڵام ئایا ئەوە
نیگەرانی دەکردم ؟ نەخێر من تەنها گرنگی بەیەک کەس دەدەمئایا وتم گرنگی ؟ نا نا ، من تەنها پێویستم بە کەسێکە لەگەڵم بێت ، وە من حەز بە بونی
ئەو دەکەم هەر ئەوەندە ، ئەوە وەکو وانیە گرنگی بەم .(بەڵێ بەڵێ مستەر کیم ئێمەی ئاڕمی وەکو هەمو جارێ کڵاونین ئەمە یەکەم جارمان نیە هەنی 😃 )
هوفێکم کرد و هەرزو کایلا هاتە ژورەوە بە قورسی هەناسەی دەدا ، هەر کە چاوی کەوتە سەرم زەردەخەنەیەکی کرد ، لێدانی دڵم زیادی کرد ، ئەو لێم نزیک بۆوەو لەتەنیشتم
دانیشت ئەو نابێ لەتەنیشتم دانیشێ کاتێ دەربارەی ڤەینت ئەزانێ ، ئەو کچە بیر لەچی
ئەکاتەوە ؟ تەنها خۆی دەزانێ !"باشە قوتابیان سەرنج بدەن " سەرم هەڵبڕی ، ئەمڕۆ ڕێگەم نەدا بگۆڕێم بۆ تایهیۆنگ
چونکە ئەزانی بۆ . . . لەڕاستیدا نازانم ."کەواتە ، ئەو قوتابیانەی کە لەژورەکانی زانکۆ دەمێننەوە (داخلی😀) ناوەکانتانم بدەنێ
، هەر ژورێک دوو قوتابی تێدا دەبێ " مامۆستاکە هاواری کرد و وەرەقەیەکی دەرهێنا .
هەندێک لە قوتابیەکان ناوەکانیان دا ، دوای هەمویان کایلاش هاواری ناوی خۆی کرد"لی کایلا " منیش دەمویست ناوی خۆم بدەم بۆیە دوای ئەو هاوارم کرد
"کیم تایهیۆنگ" هەموان بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوون ، مامۆستاکە کەمێک سەیری کردم و
بەکەمی سەری بەبەڵێ جوڵاند و ناوی نوسیم . کەشێکی جۆرێک لە گرژی لە پۆلەکە دروست
بوو ، قوتابیەکان دەستیان کرد بە قسە کردن لەگەڵ یەکتر ، کایلا پێی سەیر بوو نەیدەزانی
چ باسە ."ئاھ . . . وابزانم ئەبێ ژورێک سێ قوتابی تێدابێ باشە ؟ " ئاهێکم هەڵکێشاو سەرم نزم
کردەوە ، دەمزانی ئەوە ڕودەدات ، کەس نایەوێ ژورێک لەگەڵ من بەش بک__ "
بیرکردنەوەکانم پچڕان کاتێ کایلا هاواری کرد
"بۆچی گەورەم ؟ "مامۆستاکە بێ قسە بوو وە کەمێک سەیری کردم و ڕوی کردە لایەکی تر
"کایلا . . . ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە " کچێک بە چرپە وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی من گوێم
لێبێ ، بەڵام گوێم پێنەدا چونکە ئەمە یەکەمجار نیە کە گوێم لەوە دەبێ .
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...