part 71

172 37 98
                                    

کایلا ئاهێکی هەڵکێشا

کایلا " تای ؟ بۆچی شتێکم دەربارەی هاوڕێکانت پێناڵێی ؟ "

تایهیۆنگ " ڕێگە دەدەم خۆت ڕاستەوخۆ بیانبینی کایلا  " بەنەرمی وەڵامی دایەوە

کایلا " بەڵام بۆچی __ مەبەستم بۆچی لەوێ بم ؟ تەنانەت هاوڕێکانیشت ناناسم "
لێوی خوارەوەی دەرهێنا 

تایهیۆنگ "هیچ شتێکی هەڵە نیە . . تۆ بۆ من گرنگی وە وەکو ئەوەی پێم وتی کە هیچ نهێنیەکت لێ ناشارمەوە "

کایلا " تای__"

تایهیۆنگ " وە یارمەتی خۆم ئەیەم تا دڵمت بۆ بکەمەوەو ئەوکات دەزانی چەنێک خۆشمدەوێی وە چەنێک پەشیمانی وتنی ئەو قسانە بووم ئەو ڕۆژە " کۆتا وشەکانی بەدەنگی نزم وت

کایلا " ئ-ئەگەر هەست بە باشی بکەی کە دڵت بۆم بکەیتەوە ئەوا__"

تایهیۆنگ " شش . . با بڕۆین "

کایلا " ب-بەڵام ئایا ئەوان دەزانن کە تۆ__"

تایهیۆنگ " ئەوان دەزانن . . بەڵام نەیانتوانی تاکو ئێستا لەگەڵم بمێننەوە لەبەر باوکم "
بەخەمباری وای وت

کایلا " ت-تۆ چیتر پەیوەندیت بەوانەوە نەکرد ؟ " تایهیۆنگ سەری بەنەخێر جوڵاند

تایهیۆنگ " نامەوێ تێکەڵی ئەمە ببن . . باوکم هەرگیز نەیویستوە دڵخۆش بم بۆیە ڕێگەی
نەدا بێنە هەمان زانکۆی من  . وە منیش بەتەنها مامەوە " فرمێسکێک بەچاوی هاتە خوارەوە ، کایلاش خێرا بو بۆی سڕی و باوەشی پیاکرد

کایلا " ئەو چیتر هیچت لێناکا ، ئێستا من لێرەم وە هاوڕێکانیشت " تایهیۆنگ خەندەیەکی بچوکی کرد و سەری بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " باش دەردەکەوم ؟ "

تایهیۆنگ " جوان دەردەکەوی " کایلا سوربۆوەو تایهیۆنگیش بەهەمان شێوە کاتێ زانی
بیرکردنەوەکانی بەدەنگ وتوە

کایلا " ب-با بڕۆین "

تێپەڕینی کات . . .

کایلا " ئەم شوێنە زۆۆر جوانە تای . . وامزانی دەچینە یانەی شەوانە بۆن ناخۆشەکان "
تایهیۆنگ کەمێک پێکەنی

تایهیۆنگ " نەیاندەویست نائاسودەم بکەن بۆیە ئەم شوێنەیان هەبژارد ، بۆ ئەوەی بتوانین ڤسە بکەین و نانی ئێوارە بخۆین " کایلاش خەندەیەکی شانازی کرد

زۆر هەستی بە خەمباری کرد دەربارەی ئەوەی باوکی کردویەتی ، هەموان لەلای بون تەنها باوکی هەرگیز خۆی بە خاوەنی نەزانیوە ، وە وای لەوانی تریش کرد هەمان شت بکەن
بۆچی ؟

لە بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە کاتێ تایهیۆنگ لەناکاو دەستی گرت و نزیکی ئەو مێزەی
کردەوە کە هاوڕێکانی دەستیان بە مانای سڵاو بۆ دەجوڵاندن

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now