part 87

155 33 51
                                    

ڤەینت " تەنانەت نازانم ئەم ق٭٭٭ بۆچی لێرە دادەنیشێ ! " بەدەنگی نزم وتی ، کایلا کە گوێی لێبو ئاهێکی هەڵکێشا و لەخۆی دورخستەوە

کایلا " میا__" هاوارێکی کەم لەدەمی دەرچو کاتێ ڤەینت ڕایکێشایە سەر ڕانی خۆی ، بەقەد دۆزەخ توڕە دەردەکەوت

کایلا " ڤ-ڤەینت چ__"

ڤەینت " من ئێستا قسەم لەگەڵ تۆ دەکرد ڕاستە بەڵام تۆ چیت کرد ، لەخۆتت دورخستمەوە " ڤەینت بەگاڵتەجاڕی پێکەنی ، هەستی بە خەمباری کرد کە لەلایەن ئەوەوە پاڵنرایە لایەک و لەخۆی دورخستەوە

میا " بەجدیتە ؟ ئایا ئێمە لێرەین تا ئەم شتە نەفرەتی و بێزارکەرە ببینین__"

ڤەینت " ئایا ئیرەی دەبەی چونکە ئەم جۆرە مامەڵەیەت دەستناکەوێ ؟ " کایلا کە هەوڵی دەدا لەژێر دەستی ڕزگاری بێ ، تەنها ئاهێکی هەڵکێشا ل شکستدا کاتێ گرتنەکەی توندتر کردەوە ، میا دانەکانی لێک خشاند

بەیکهیۆن " تکایە ئەتوانین بە ئاسای قسە بکەین ؟ "

میا " هەر لەسەرەتاوە نازانم بۆچی دەبێ قسە بکەین ؟ "

کایلا " لیا شی __"

میا " میایە __" بەدەنگی بەرز وتی بەڵام کەسێک پێی بڕی

ڤەینت " هاوار بەسەر کێ ئەکەی هاھ !؟ " ڤەینت نەڕاندی ، میا کەمێک ترساو ڕوی کردە لایەکی تر

کایلا " ئ-ئاھ میا شی . . تایهیۆنگ هەرگیز ھ-هیچکەسێک ناکوژێ__"

میا " تەنها بێدەنگ بە ! ئەو ئەو کەسەی کوشت کە دەبوە دەسگیرانم ! وە من__"

ڤەینت " ئەو مریشکە ناشرینە ؟ بۆچی ئەو بکوژم ؟ "

میا "چونکە ڕقت لێی بو !! " هاواری کرد ، بەتوڕەی هەستایە سەرپێ چاوەکانی پڕبون ، بەیکهیۆن خێرا ئەوی گرت و هەوڵی دا ئارامی بکاتەوە

کایلا " تۆ ناتوانی تەنها بێیت و بەو شێوەیە قسە بکەی . . ئەگەر بڵێ نەیکردوە ، ئەوا بەدڵنیاییەوە نەیکردوە ! " کایلاش هەوڵی دا هەستێتە سەرپێ بەڵام ڤەینت ئەوی گرت و وای لێکرد لەسەر ڕانی دانیشێتەوە

ڤەینت " وە یەک شتی تر خوشکە ئازیزە گەمژەکەم ، تۆ زۆر گەمژەی کەتەنانەت ڕێگات بە تایهیۆنگیش نەدا قسەکانیشی ڕون کاتەوە ، ئەو کوڕە زۆر خراپ بو بەرامبەر تایهیۆنگ وە بۆ ئەوەی بیپارێزم لێیمدا ! وە بوەستە من بۆتۆی ڕون ناکەمەوە من بۆ ئازیزەکەمی ڕون ئەکەمەوە " وای وتو لوتی خستە نێو ملی کایلا

کایلا " پێویست ناکا ڕونی بکەیتەوە ، من بەتەواوی متمانەم پێتە " خەندەی کرد و ماچی نێوچەوانی کرد ، ڤەینت بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئارام بۆوەو خەندەی کرد لە ئارامیدا ، لێویشی هێشتا نزیکی نێوچەوانی بو

میا " ئ-ئەوە چی ئەڵێ ؟ من پێت ئەڵێم بەیک ، ئ-ئەو شێتە " کایلا هەستی بەگرتنی ڤەینت کرد توند بو بۆیە خێرا دەستی بە دەستە توندبوەکانی هێنا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now