part 108

162 28 53
                                    

کایلا لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت و ئاهێکی هەڵکێشاو سەرینەکەی نزیک کردەوەو هەرزو خەوی لێکەوت ، لەلایەکی تر ، ڤەینت بەقورسی بیری ئەکردەوە

شتێکی هەڵەی کرد ؟ بۆ کایلا تا بەو شێوەیە ڕەفتار بکات ؟ یان ئەوە تەنها بەهۆی ئەوەیە کە ئەو کار ناکا ؟ ئەوە هەمو ئەوەبو کە بیری لێ ئەکردەوە ، کەسیان نانی ئێوارەیان نەخوارد ، ڤەینت بڕیاری دا ڕوبەڕوی ببێتەوە ، چوە بەردەم دەرگای ژورەکەیان و بەهێواشی چوە ژورەوە ، هوفی کرد کاتێ بینی خەوتوە

ڤەینت " تۆ تەنانەت هەست بە تاوان ئەکەی ؟ " پرسی و لەتەنیشتی دانیشت و سەیری ڕوخسارە خەوتوەکەی ئەکرد

ڤەینت " من توڕە نابم ئەگەر کارێکت دەسکەوێ باشە ؟ ئەوە تەنها__ نامەوێ دور بیت لێم
ئەبێ ڕێک لەبەردەم خۆم بوبینم ، وە تۆ پێم ئەڵێی کار بکەم "

ڤەینت " من دڵنیا نیم و باوەڕم بەخۆم نیە . . بەڵام ئەگەر ئەتەوێ ئەتوانم دەسبکەم بەکاری خۆم خۆشەویستم ، تۆ پێویست ناکا نیگەران بیت ، بەڵام گوێت لێم بێ خاتون ! لێت خۆشنابم " ڤەینت خەندەی کرد و ماچی نێوچەوانی کرد

ئەو بێگومان ئازاری هەبو بەڵام ناتوانێ لە بەیبیگڕڵ ەکەی توڕە بمێنێتەوە ، کایلا لەوانەیە ڕاست بێ ، نەخێر ؟ ئەوە ئەوەبو کە بیری لێکردەوە ، لەتەنیشتی پاڵکەوت و جەستە خەوتوەکەی خستە باوەشیەوە

بەیانی دواتر زوتر هات لەکاتی ئاسای . . .

ڤەینت هەستاو برۆی گرژ کرد ، دەستی بڵاو کردەوە بۆ کایلا بەڵام نەیدۆزیەوە ، چاوە خەواڵوەکانی کردەوەو ناڵەیەکی کرد

ڤەینت " کایلا ؟ " هەستاو لەسەر سیسەمەکە دانیشت و سەیری دەوروبەری کرد

ڤەینت " لەکوێیە ؟ " خەریکبو هەستێ بەڵام وەستا و تێبینی ستیکەرێکی کرد ، هەڵی گرت و ئاهێکی هەڵکێشا کاتێ خوێندیەوە

ڤەینت "ُ ئەو بە دڵنیاییەوە هەست بە تاوان ناکا ! وە مەبەستی چی بو بەوەی مەیەرە کۆمپانیاکە ؟ " سەرزەنشتی کرد ، کاتێ بەردەوام بو لە خوێندنەوە ، توڕە بو

ڤەینت " تەنانەت داوای لێبوردنیش نیە ؟ ئایا لەبیری کرد دوێنێ چی ڕویدا ؟ " وەرەقەکەی لە دەستیا لول کرد و فڕێی دایە سەتڵی خۆڵەکەوە

( ناتوانم ! چیتر نامەوێ لەگەڵ ئەوە ڕێککەوم ! ) ڤەینت بە ڤەینتی خۆی بڕیاری دا پەیوەندی پێوە بکات بۆ یەکەمجار و کۆتا جار ، پەیوەندیەکە خێرا هەڵگیرا

ڤەینت " سڵاو ، کایلا__"

کایلا " من سەرقاڵم ، دواتر لەماڵەوە قسە ئەکەین ، دوبارە پەیوەندیم پێوە مەکە " بەساردی وەڵامی دایەوە ، پێش ئەوەی ڤەینت کاردانەوەی هەبێ کایلا دایخستەوە

ڤەینت " ئەم ماوەیە چیەتی ؟ " مێشکی گەمژە نەبو ، لەوانەیە کەمێک ، بیری لەهیچ نەکردەوە ، گەدەی دەنگی برسێتی دەرکرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now