کایلا " کوێی ئازاری هەیە ؟ پێم نیشان بە " تای تای شوێنی ئازارەکەی نیشان دا و دەنگی ئازاری دەرکرد
کایلا " لێرە ئازاری هەیە . . دەرمان وەرئەگر__"
تای تای " نەخێێێێلللل !! " خۆی ئەجوڵاندەوە تا لەدەستی کایلا ڕزگاری بێ
کایلا " باشە ! باشە ! هیچ دەرمانێکت پێنادەم ، شیری گەرم ئەخۆیتەوە ؟ "
تای تای " ل-لەگەل تۆپی کاکاوی ؟ "
کایلا " بەڵێ ! " تای تای خەندەیەکی فراوانی کرد
تای تای " ئەمەوێ ! " هاواری کرد
کایلا " باشە ، خۆشەویستم ، بۆماوەیەک لێرە دانیشە ، من ئەچم بۆتی ئەهێنم باشە ؟ "
سەری بەبەڵێ جوڵاندکایلا چو دەرمانێکی ئازاری هێناو تێکەڵی شیرە گەرمەکەی کرد باشە لەگەڵ تۆپی کاکاوەکانیشی و ڕۆیشت بەرەو ڕو ، تای تای دەنگی شۆکی دەرکرد لەخۆشیا ، لەساتێکدا هەموی خواردەوە ، با ئەوە پشتگوێ بخەین کە کەمێکیشی دا بە هودیەکەی ( واتە ڕشتی 😂 )
کایلا پێکەنی و ڕوخساری بۆ پاک کردەوە
کایلا " باشی ؟ "
تای تای " مهم . . " سەری بەبەڵێ جوڵاند و باوەشی پیاکردو هەرزو خەوی لێکەوت بەهۆی کاریگەری دەرمانەکەوە ، کایلا دەستی بە قژیا هێنا و خەریکبو خۆشی بخەوێ بەڵام پەیوەندیەکی بۆهات ، برۆی گرژ کرد و بەهێواشی لەسەر جێگاکە هەستا و وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە
کایلا " سڵاو ؟ "
" سڵاو کایلا ! ئەوە منم میا ! " کایلا خەندەی کرد بەدڵخۆشی
کایلا " ئوننی ؟ سڵاو ! بەڵام ئەم ژمارەیە چیە ؟ "
میا " وازی لێبێنە ! گوێیم لێبوە کە گەشت ئەکەی . . مانگی هەنگوینی هاھ ؟ " کایلا لوتی گرژ کرد
کایلا " ب-بەو شێوەیە نا . . "
میا " ئۆھ دەی ! باشە هۆکاری ئەوەی پەیوەندیم پێوەکردی ئەوەیە . . دەربارەی تایهیۆنگە "
کایلا " تای ؟ چیە ؟ "
میا " سەیرکە ، ئێمە هەردوکمان ئەزانین ئەو دەرونیەن جیاوازە لەئێمە ، وەئەو شوێنەی ئێوە ئێستا لێی ئەمێننەوە دکتۆرێکی دەرونی زۆر بەناوبانگی لێیە __"
کایلا " ئوننی نەخێر ، پێم وتی ئێمە پێویستمان بە هیچ دکتۆرێکی دەرونی نیە ، ئەو بەتەواوی ئاساییە بۆ من " میا ئاهی هەڵکێشا
میا " ئەزانم بەڵام ئەوە باش نیە ، ئەوە زیان بەداهاتوی ئەگەیەنێ ، هەرگیز ناتوانێ بەئاسای قسە لەگەڵ خەڵک بکا "
کایلا " بۆچی پێویستی بەوەیە ؟ ئ-ئەو ئاگاداری هەموشتێکە بەباشی . . "
میا " بەڵام ناتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژ بەو شێوەیە بژی "
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...