کایلا pov
هەناسەیەکی لەرزیوم دایەوە بەهۆی گرژی کەشەکە ، مامۆستاکە خەریکی وانە وتنەوە بوو
بەڵام هەمو ئەوەی من بیکەم سەرنجدانی ئەو کەسەی تەنیشتم بوو کە بەردەوام دەستی
دادەخست و دەیکردەوە ، ئەوەی قوڕگم قوتدا( قسە بکەم یان نا ؟ ئەو زۆر ترسناکە ، ئای خوایە ) باشترین هەوڵمدا تا سەرنجم لە پێش خۆم بێ ، بەڵام نەمتوانی کاتێ ئەو دەستی کرد بەتەقاندنی ماسولکەکانی ، تەزوی بە
پشتمدا دەنارد ، گازم لەلێوم گرت کاتێ ئەو هەر بەردەوام بوو لەکردنی هەمان شت
تاکو ئارامیم لەدەستداو بەتوڕەی سەیرم کردکایلا " تەنها لەدەرەوە ماسولکەکانت بتەقێنە ! ئەوە زۆر بێزارکەرە ! " بەتوڕەی وتم
ڤەینت " کەواتە لێرە بڕۆ ! "
کایلا " بۆچی وابکەم ؟ تۆ خاوەنی ئێرە نیت ! "
ڤەینت " من خاوەنی تۆم ! "
کایلا " ئەتوانی بوەستی لەوەی بێزارکەربی ؟ ئەوە تەنانەت پەیوەندیشی پێوە نیە ! "
ڤەینت " بوەستە لە توڕەکردنم ! من خۆم زۆر توڕەم ! تەرکیز بکە !
کایلا " ڕێگە بدە ! " دانم توند لێکخشاند و چاوم سوڕاند ، دەستم کرد بەنوسینی تێبینیەکان
مامۆستا " گوێم لێ بگرن دوای دو ڕۆژ مانگێک پشوتان دەبێ . . بۆیە جوان بخوێنن !
کاتتان بەفیڕۆ مەدەن ، خواتان لەگەڵ " وتی و ڕۆشتە دەرەوە ، هەناسەم ئازاد کردو سەیری
ڤەینتم کرد کە هیچ نیگەران دەرنەئەکەوت ، هەستامە سەرپێ بەڵام ئەو دەستی گرتم
لەئازاردا هاوارێکم کرد و ئەویش بەدوای خۆی ڕایکێشامکایلا " ڤ-ڤەینت__"
هێنامی بۆ پۆلێکی بەتاڵ ، دەرگاکەی دوای خۆی داخست و منی پاڵنایە نزیک دیوارەکە و لەنێوان قۆڵەکانی قفڵی کردم ، بەترسەوە سەیرم کرد کاتێ بەچاوەتوڕەکانی سەیری کردم
لەترسا لەرزیم کاتێ ڕۆژانی ڕابردوە سامناکەکەم هاتەوە پێش چاوکایلا " چ-چی ئەکەی__"
ڤەینت " هیێبین خوشکی تۆیە ؟ " لەپڕ وەستام بە گوێبیستبونی ئەو دەنگە توڕەو ژەهراویەی ، ئەوەی قوڕگم قوتدا
کایلا " ب-بەڵێ__" گرتنەکەی لەسەر دەستم توندتر کردەوە و دەربڕینی ڕوخساری خراپتر بوو
ڤەینت " بەڵام تۆ وتت کەست نیە ؟ "
کایلا " م-من ھ-هەرگیز__"
ڤەینت " ئیتر بوەستە لەو دەنگ لەرزینەتو وەڵامم بەرەوە ! " ڕاچڵەکیم ، لێوم لەرزی و شەڕم لەگەڵ فرمێسکەکانم دەکرد تا نەیەنە خوارەوە
کایلا " م-من هەرگیز وام نەوتوە . . "
ڤەینت " ئەو ق٭٭٭ خوشکی تۆیە ، وە تۆ بۆچی هەرگیز پێتنەوتوم ؟! " دوبارە ڕاچڵەکیم و
ئەمجارە فرمێسکەکان بەڕومەتمدا هاتنە خوارەوە
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...