part 25

245 49 57
                                    

"چی ڕودەدات لێرە ؟ " قسەکەم پێ بڕدرا لەلایەن دەنگێکی بەرز ، تای تای لەرزی
کاتێ هێشتا باوەشی پیاکردبووم ،

کایلا " نیگەران مەبە تای تای من لێرەم "

کایلا " ب-بمبورە مامۆستا بەڵام__ "

"داوای لێبوردنی چی ؟ پێت وایە ئەمە باخچەی خۆشەویستیە ؟ " تای تای بەردەوام
دەلەرزی بێوەستان ، دەستم بە پشتیدا دەهێنا

کایلا "  تکایە هاوار مەکە " بەهێواشی وتم

" ئایا بەو شێوەیە قسە لەگەڵ مامۆستاکانت دەکەیت ؟ "

کایلا " تەنانەت چ قسەیەکی هەڵەم کردوە مامۆستا ؟ چۆن ئەتوانی بەبێ هۆکار قسە بکەیت ؟ وە مەبەستت چیە لە باخچەی خۆشەویستی ؟ "

( کاتێ ئەو دەمەقاڵێیە بەردەوام بوو ، کەسێک هەبوو کە چێژی لە باوەشی کایلا دەبینی )

ڤەینت pov

من هاتمە دەرەوە چونکە هەستم بە مەترسی کرد ، بەڵام ئەو شوێنەی خۆمم لێ دۆزیەوە
کەمتر نەبوو لە بەهەشت ، ڕوخسارم نزیک کردەوە لە ملی کایلا و بۆنە شیرینەکەیم هەڵمژی

(تای تای مامەڵەیەکی تایبەتی دەست ئەکەوێ ، غیرە ناکەم ) بەنزمی نەڕەیەکم کرد

" بوەستە لە وەڵام دانەوە ! ئەمەوێ لە ئۆفیسی بەڕێوبەر بتبینم تێگەیشتی ؟ "
شەویلگەم توند کرد ، بەڵام هێشتا وا نواندنم کرد کە تای تایم چونکە نەمدەویست بجوڵێم
ڕوخسارم زیاتر نزیک کردەوە لە ملی و هەستم بە ئارامی دەکرد

کایلا " هیچ نیه ، مەترسە کایلی لێرەیە همم ؟ " بەنەرمی دەستی بە پشتمدا دەهێنا
تای تای  بەبەختە ، خەندەم کرد ئەو مامەڵەیەم بەدڵ بوو بەڵام لەیەک چرکە نەما کاتێک
ئەو پیاوە پیرو چرچ بوە هاواری کرد

" چی دەکەیت ؟ ناتوانی گوێت لێمبێ کە چی ئەڵێم ؟ بڕۆ دەرەوە لەم زانکۆیە !
خەڵکی بێسود ! " دەستم توند داخست و هەستام ، دەستە داخراوەکانم توند کێشا بە
مێزەکەدا ، کایلا ڕاچڵەکی

ڤەینت " چی ؟ وتت چی ؟ پێشتر تۆم نەبینیوە لێرە ، تۆ لێرە تازەی پیاوی پیر ؟ " خەندەیەکی شەیتانیم کرد و سەرنجە تاریکەکەم لەسەر ئەو هێشتەوە ، بینیم جەستەی
لەرزی ، بەڵام هێشتا خۆی بەڕێکی هێشتەوە

" چۆن دەتوانی بێڕێزیم بەرامبەر بکەیت ؟! "

ڤەینت " دەنگت نزم کەوە ! زمانت دەردێنم ئەگەر شتێکی هەڵە بڵێیت ئێستا ! " ئەو
ڕاچڵەکی ، هەناسەم بە قورسی دایەوە

ڤەینت " تۆ ئەمانبەیتە ژوری بەڕێوبەر ؟ " برۆیەکم بەرز کردەوە کاتێ بە بەدەنگێکی قوڵ
چرپاندم ، ئەو بە ئاشکرا ئەوەی قوڕگی قوتدایەوە و بە دودڵی سەری بە نەخێر جوڵاند

ڤەینت " قسە ؟ " پیاوە پیرەکە ڕاچڵەکی

" ن-نەخێر . . نەخێر " دەنگی لەرزی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now