part 113

156 26 63
                                    

کایلا ئاهێکی هەڵکێشاو هاتە ماڵەکەوە ، بە ڕوخسارێکی خەمبارو ماندوەوە ، چاوەڕێی کرد ، بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی کرد تا پەیوەندیەکی لە جاکەوە بۆ بێ ، بەڵام پەیوەندیەکە هەرگیز نەهات

برۆی گرژ کرد کاتێ بەخێرهاتنی لێنەکرا لەلایەن ئەوەوە ، لێوی پێکەوە نوساند ڕێگەی لەخۆی ئەگرت تا نەگریا

جانتاکەی دانا و سەیری قادرمەکانی کرد و سەیری ئاڕاستەی ژوری نوستنەکەیانی کرد ، بەرەو ئەوێ ڕۆشت ، کاتێ ڕۆشت گوێی لە هەنسک بو لەو ژورەوە ئەهات ، شۆک بو
خۆی کرد بە ژورەکەیا

گوێی لە دەنگێکی شۆک بون بو ، وەهەرزو دەنگێکی بەرزو زیک

" کایلییییی ! " کایلا کەوتە سەرزەویەکە و تای تایش بەسەریەوە کە توند باوەشی پیاکردبو
دەستی کرد بەگریان بەدەنگی بەرز

تای تای " کایلییی . . زوێو هێستم ! م-من ئەتلشام __" نزگرەی گرت و توند جلەکەی کایلای گرتبو ، کایلاش باوەشی پیاکردەوەو دەستی بەپشتیا هێنا

کایلا " زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ئازیزم . . کایلی بەتەنها جێی هێشتی وانیە ؟ "

تای تای " ب-بەلێ "

کایلا " من زۆر خراپم ، من ئازیزەکەم بەتەنها جێهێشت و گریا ، چ سزایەکم ئەدەی بۆ هەڵەکەم ئازیزم ؟ " تای تای باوەشەکەی پچڕاند و بەچاوە فراوانەکانی سەیری کرد

تای تای " نااا ! م-من شزای کایلی نادەم . . کایلی خلاپ نیە ! " وای وتو دوبارە چاوی پڕبوەوە لە فرمێسک

کایلا " ئایی ئازیزەکەم مەگری خۆشەویستم ، من لێرەم باشە ؟ با بۆتی قەرەبو بکەمەوە ، حەزدەکەی چی بخۆی هم ؟ " وتی لەکاتێکا هێشتا لەسەر زەویەکە پاڵکەوتوە و تای تایش بەسەریەوە ، هەرچەندە ئەو جۆرە دانیشتنەش زۆر نامۆیە بۆ دوکەسی پێگەیشتو ، بەڵام تای تای منداڵێکی بێتاوانە

تای تای " ئاھ __ م-موین ؟ ناژانم " برۆی گرژ کرد ، کایلا خەندەی کرد

کایلا " حەزت بە سوپڕایز هەیە ئازیزم ؟ "

تای تای " بەلێ ! " بەپەرۆشیەوە هاواری کرد

کایلا " ڕێگەم دەدەی خۆم بشۆم ئازیزم ؟ "

تای تای " نەخێل ! کایلی دوبالە ژوێم ئەهێلێ ؟ " بەتوڕەی لێوی خوارەوەی دەرهێنابو ، کایلا کەمێک پێکەنی

کایلا " کەواتە بۆنایەی لەگەڵم ، ئازیزەکەم زۆر گریاوە ، پێویستە ڕوخسارە فرمێسکاویەکەت پاک بکەمەوە "

تای تای " نەخێێێێللل . . م-موین خەسم لە گەلماو نیە "

کایلا " حەزت بە گەرماو نیە ، کەواتە بە پیسی ئەمێنیتەوە ، وە من حەز بەخەڵکی پیس ناکەم " کایلا وتی و لەکۆتایدا دانیشت و تای تایش لەسەر قاچی بو

تای تای " ب-بەلام تای تای پیش نیە ! تای تای کولێکی پاکە " بەچاوە کیوت و پڕەکانی وتی
کایلا ئاهی هەڵکێشا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ