part 46

205 46 43
                                    

کایلا pov

لەشوێنی خۆم ڕەق بووم ، ئە هەر بەوشێوەیە ڕۆیشت ؟ دەنگم بێزارکەرە بۆ ئەو ؟
بەخەمباری پێکەنیم و لەسەر کورسیەکە دانیشتم

کایلا " واو ! بەدوای پارە پەرست و خۆپەرست ناوێکی نوێم بۆ دروست بوو ، بێزارکەر ! "

کایلا " ئەزانم مەبەستی ئەوە نەبوو ، ئەو تەنها توڕە بوو چونکە ئازارم پێگەیشت ب-بەڵام
ئەو هێشتا ئازاری دام ؟ نەک بەجەستەی بەڵام بە وشەکانی ! " قسەم بۆخۆم دەکرد
وەکو شێتێکی تەواو

کایلا " خۆی پێ چیە ؟ ھ-هەمویان یەنو ئازارم ئەیەن ؟ نەخێر ، چیتر ڕێگەی پێنادەم
وابکا ! ماری ژەهراوی ! بکوژ ! گەمژە ! " بەتوندی فرمێسکەکانم سڕی ، بەڵام نەمتوانی
ئازاری دڵم بسڕمەوە

کایلا " دڵم ئازاری نیە تێگەشتی ، وانیە ! " بەڵام ئازاری هەیە ، ناتوانم درۆ لەگەڵ خۆشم
بکەم

کایلا " من بەهێزم دڵیشم  بەهەمان شێوە ! " درۆ دەکەم ، دوبارە تا دڵم ڕازی کەم

کایلا " تەنها بوەستە باشە !ْ من شایەنی زۆر باشترم ! " ڤەینت ناهێڵێ بژیم ئەگەر
جێی بهێڵم .

کایلا "ٚ بەڵێ دوای ئەوەی بە سەرئێشە و بێزارکەر بانگی کردم ؟ " ئەو تەنها توڕە بوو
باشە

کایلا " ئێ ئەوە مانای ئەوە نیە بێتو چی پێ خۆشبێ بیڵی ! " من__

( تب / ئەوە خۆی و خۆی قسە ئەکەن پێکەوە 😯 )

" دایە سەیری ئەو کچە بکە ، ئەو قسە لەگەڵ خۆی دەک__"

" شش بێدەنگ بە ! هەرگیز قسە لەگەڵ خەڵکی وا مەکە باشە ئازیزم ؟ ئەوان ترسناکن ! "
دایکی چرپاندی بەڵام بەس بو تا من گوێم لێبێ

کایلا "ٚ من ترسناک نیم باشە ؟ "ٚ هاوارم کردو ئەوانیش خێرا لەوێ ڕۆشتن و مناڵەکەش
بەردەوام پێدەکەنی ، برۆم گرژ کرد و بەخەمباری سەیری زەویەکەم دەکرد

کایلا " بەتەنها لێرە جێی هێشتم . . "

کایلا "ٚ کەواتە چی ئەتوانم خۆم بڕۆمەوە ! "

لەلایەکی تر

ڤەینت pov

برۆم گرژ کرد ، هێشتا کایلا نەهاتۆتەوە ، لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و سەیرێکی
کاتژمێرەکەم کرد .

ڤەینت " زۆر نیە لەوانەیە تەنها لەوناوە بسوڕێتەوە . . " ئاهێکم هەڵکێشا و سەیری دەرگاکەم دەکرد بەبەردەوامی

تێپەڕینی کات . .

ئاخخخ ، ئەوە نزیکەی 3 کاتژمێرە ، ئەو کچە لەکوێیە ؟ ، لەژورەکە هاتوچۆم بو لەمبەر
بۆ ئەوبەر ، لەپڕ  بارانێکی زۆر  دەستی پێکرد

تێکم دا ! ئەو خۆی لە ئازاردا بوو وە منیش ئەبێ قسەی گەمژانە بکەم و بەتەنها جێی
بهێڵم ! ئێستا ئازاری هەیە ! نەفرەتم لەخۆم کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Donde viven las historias. Descúbrelo ahora