part 2

385 66 54
                                    

کایلا pov

"بەڵێ کیم تایهیۆنگ گوازراوە تازەکە !! "

ئەو نیگەران بوو بەڵام ئەوە هیچ منی نیگەران نەکرد لەجیاتی ئەوە من سەرسام بووم
بە بیستنی ناوی

(کیم تایهیۆنگ) بیرم کردەوە ، بەڵام لەناکاو لوسی دەسی ڕاکێشام و منی لە خەیاڵەکانم
هێنایە دەرەوە

"چ دۆزەخێکە کایلا ؟ من قسە بۆ تۆ ئەکەم ! خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆیشتووە !! "

ئەو هاواری بەسەراکردم ، من لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوەو بینیم بە چاوێکی توڕەوە سەیرم دەکات

"ب-بمبورە__"

"تەنها گوێم لێبگرە " بە هاوارەوە
ئەو لەناکاو قسەکەی پێ بڕدرا  بە دەنگێکی توند و سارد

"بۆچی وەکو قە٭٭٭ک هاوار دەکەی هاھ ؟ "
ئێمە هەردوکمان  ترساین و سەرمان بەرەو ئاڕاستەی دەنگەکە جوڵاند ، تایهیۆنگ ، بە
چاوە توڕەکانی خەریکبو لوسی ئەکوشت ، ئەو سەیرێکی منی کردو منیش ئەوەی لە قوڕگم
مابو قوتم دا ، لەبەرئەوەی سەیرکردنەکەی بەتەواوی نوێ بو بۆ من ، چاوەکانی سورن وە پڕن لە توڕەی

لوسی: د- داوای لێبوردن دەکە__"

"ئەوە ئەو شتەیە کە لەهەموو جیهان فێری بویت " وەڵامی دایەوەو دورکەوتەوە ، هەمووان خۆیان لە سەیرکردنەکانی بەدور دەگرت

لوسی: بینیت چەنێک مەترسیدارە ! " ئەو چرپاندی و من لە شوێنی خۆم بە بێدەنگی
مامەوە

"بەڵام ئەو زۆر شەرمن و بێدەنگ بوو لەبەردەم من "  لەبەرخۆمەوە وتم پێش ئەوەی لوسی
ڕام بکێشێ

وانەی کۆتای بوو وە من هەموو کاتەکە بیرم لەو دەکردەوە ، من بەڕاستی بەلامەوە سەرنج
ڕاکێش بوو لەیەکەم بینینەوە ، کەمێک زانخواز بووم دەربارەی ئەو .

لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرێ کاتێ لوسی بانگی کردم
"با بڕۆین"

ئەو بەڕومدا زەردەخەنەی کرد ، من بەنەرمی زەردەخەنەیەکم بۆ کرد  و وتم

" تۆ بڕۆ ، من ئەبێ بچمە کتێبخانەو بخوێنم تا قەرەبووی ئەم مانگە بکەمەوە "

"تۆ دڵنیایت ؟ بڕۆم ؟ " ئەو پرسی من زەردەخەنەم کردو سەرم بە بەڵێ جوڵاند  ، ئەو
خواحافیزی کرد و ڕۆیشت ، من ئاهێکم هەڵکێشاو دەستم کرد بە کۆکردنەوەی جانتاکەم و
ڕۆیشتم

بە ڕێڕەوەکەدا دەڕۆیشتم ، تەنها چەند قوتابیەکی لێبو ، بۆیە کەشەکە بێدەنگ بوو ئەمتوانی گوێم لە دەنگی پێی خۆم بێت .

من دەبوایە ئاڕاستەی خۆم بگۆڕم کاتێک لەناکاو کەسێک خۆی پێداکێشام  ، من کەوتم
بەزەویدا و سەرم هەڵبڕی و جوتێک چاوی بریسکاوم بینی کە بە نیگەرانی سەیری دەکردم
...شۆک بووم

" تۆ باشی ؟ " ئەو پرسی و بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم وە منیش هێشتا لەسەر زەویەکە بووم و بەسەرلێشێواوی سەیری ئەوم دەکرد 

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now