part 45

201 45 52
                                    

ڕۆژی دواتر - بەیانی

" وانەت خوێندوە بۆ تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ ؟ " تایهیۆنگ لەپڕ پرسی ، بەتوڕەی سەیرم کرد

کایلا " ئەوە تەنها کویزێکە باشە ؟ ئەوە بڕیار لەسەر داهاتوم نایا ! "هوفی کرد ، تای پێکەنی

تایهیۆنگ " تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ زۆر نزیکە ، کەواتە نابێ بەدەرەجەیەکی باش
لەم کویزە دەرچی __ "

کایلا " باشە ! باشە ! ئێستا ڕێگە بدە نانەکەم بخۆم ! "  نانەکەم هەموی خستە دەممەوەو
شیرەگەرمەکەم خواردەوە

کایلا " ئێستا بابڕۆین " دەستیم گرت و ئەو پارەکەی داو منیش بەدوای خۆم ڕامکێشا

ئەمڕۆ ڕۆژی کویز بوو ، وانەم نەخوێندبوو وە تایهیۆنگیش نەیکردبوو ، بەڵام ئەو خۆی زۆر
زیرەکە کەواتە چاوەڕوانی چی لێدەکەن ، زۆر شت لەمێشکم دەسوڕایەوە کەواتە ئەم
کویزە چیە ؟

تایهیۆنگ pov

سەیری کایلام کرد کە بۆجاری 5  خەیاڵی ڕۆیشتبوو ، لەجاری سێیەم  وتم لەوانەیە
بەشی پێویست نەخەوتبێ بەڵام ئێستا هەستەکەم شتێک بێزاری دەکات

تایهیۆنگ " هیچ شتێکم لێ مەشارەوە کایلا ! "وەستام لە ڕۆشتن و ئەویش ڕاچڵەکی و
سەیری کردم

کایلا " چیە ؟ "

تایهیۆنگ " بەڵێ ! ئەزانم شتێکم لێ ئەشاریتەوە ، وەوەکو جاری پێشو ڕێگەت نادەم بیشاریتەوە ! "

کایلا "ت-تای__"

تایهیۆنگ " شش ، پێم بڵێ لەبەیانیەوە بیر لە چی ئەکەیتەوەو ئەو شتە چیە بێزارت ئەکا ؟ " ئەو ئاهێکی هەڵکێشا و یاری بەدەستی کرد

کایلا " ئێمە دوادەکەوین بۆیە دواتر__" دەستیم گرت

تایهیۆنگ " هیچ شتێک لەتۆ گرنگتر نیە کایلا باشە ؟ " ئەو ناڵەی کرد

کایلا "ٚ ئەمڕۆ باوکم دێت ! " کەمێک گاڕامەوە دواوە

تایهیۆنگ " ک-کەواتە ؟ ت-تۆ دەڕۆی__"

کایلا " چ نەفرەتیەکە ! بوەستە نەخێر واناکەم ! تەنها مەگۆڕێ نەک لەکاتی کویزەکەیا
ئەمەوێ دەرەجەی باش بهێنم ! " بە دەربڕینێکی باوەڕ پێنەکراو سەیرم دەکرد

تایهیۆنگ " هەرچۆنێک بێ ، بەڵام ڕێگە بدە پێت بڵێم ،من لە کویزەکە یارمەتیت نادەم
باشە ؟ " ئەو بۆڵاندی و قاچی توند نا بە زەویەکەدا

تایهیۆنگ " باوکت بۆچی دێ ؟ "  لێم پرسی ، ئەویش لێوی خوارەوەی دەرهێنا

کایلا " کە چوینە ژورەوە پێتی دەڵێم باشە ؟ " خەریکبو سەرم بەبەڵێ بجوڵێنم بەڵام ئەو
یەکسەر ڕۆشت ، منیش دوای کەوتم

لەسەر کورسیەکانمان دانیشتین

کایلا " تایهیۆنگی تکایە یارمەتیم بدە باشە ؟ "  ئەو بەچاوە کیوتەکانیەوە سەیری کردم
خەریکبو ڕازی بم بەڵام خۆم ڕێک کردەوەو خەندەیەکم کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now