part 24

235 47 34
                                    

ڤی pov

ڕوخساریم خستە دەستمەوە

ڤی " ئەمجارە چیت کردوە ؟ "

کایلا " من نەمکرد " خێرا وتی

ڤی " باشە باشە تۆ هیچت نەکردوە ، کەواتە چی ڕویدا ؟ "

کایلا " کیمچی توشی ژەهراویبونی خواردن بوبو و-وە ڤەینت پێی وابوو کە من هەوڵمداوە
ئەو ژەهراوی بکەم و ئەو بەکار بھێ__ " چاوەکانی پڕبونەوە ، من خێرا قسەم کرد

ڤی " باشە ، ئەوەیە ، نەهێڵی ئەو فرمێسکە لەچاوت بێتە خوارێ ! " هەستم بە خەمباریەکی زۆر کرد ، هەرچەندە من ئەوکەسەم کە گومان زۆر ئەکەم ، بەڵام ئەو ئەو کەسەیە کە دوای توڕەی دەکەوێ وە بیرناکاتەوە پێش کردنی هەر شتێک .

من زۆر هەستیارم کە کەسێک لەبەردەمم دەگری ، نەک کەسێک تەنها ئەو

کایلا " ت-تکایە بهێڵە ئەو فرمێسکە بکەوێ ناتوانم بەڕونی ببینم " پێکەنیم و سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، ئەو سپاسی کردم و هێشتی فرمێسکەکە بکەوێ بەڵام خێرا سڕی

کایلا " ت-تۆ باوەڕم پێ ئەکەی ڕاستە ؟ ت-تۆ گومانم لێ ناکەی ڕ-ڕاستە ؟ " لێوی کەمێک
هێنایە خوارەوە ، هەرچەندە خەمبار بوم بەو دیمەنە و بارودۆخەکە دڵم شکا ، هێشتا
توانیم ڕوخسارە بەتاڵ لەهەستەکەم بهێڵمەوە .

ڤی " باوەڕت پێ دەکەم . . گومانت لێناکەم کایلا " بەنەرمی وتم وە ئەوە بەس بوو بۆ ئەو
تا خەندە بکات .

کایلا " با بڕۆین ، ئێمە دوا دەکەوین "  وای وتو ڕایکێشام

ڤی " هێواش بە "  پێم وت بەڵام ئەو بەتەواوی پشتگوێی خستم ، بەبێ ئاگای بەردەوام
بووم لە خەندەکردن

بەڵام کە گەیشتین ، ڕوخسارە بەتاڵەکەم دانایەوە و دەستم لە دەستی ئەو دەرهێنا
ئەو وەستاو و بە سێرکردنێکی خەمبار سەیری کردم و چاوە کیوتەکانی پیشان ئەیام
لەژێر لێومەوە نەفرەتم کرد و دەستم بۆی درێژ کرد ، ئەویش پێکەنی و گرتی

لیسا " سڵاو " کچێک لێمان نزیکبۆوە ، برۆکانم گرژ کرد ، وابزانم نایناسم

کایلا " سڵاو لیسا " (لیسا . . ئۆھ نازانم) بیرم کردەوەو چاوم سوڕاند

لیسا " هێی تایهیۆنگ " بە ساردی سەیرم کرد (کەواتە تایهیۆنگ چاوی بەو کەوتوە پێشتر؟ )

ڤی " تۆ هاوڕێی منی ؟ " کایلا بەشڵەژاوی پێکەنی ، لیساش بێ قسەبو

لیسا " ئاھ . . و-وابزانم "  ئەو دەنگی لەرزی و نائاسودە بوو ، پێکەنینێکی گاڵتەجاڕم کرد

ڤی " تۆ دڵنیا نیت ئەتوانم بیبینم  . . کەواتە پێتوایە پێویستە قسەم لەگەڵ بکەیت ؟ " بە
ساردی وتم ، کایلا گرتنەکەی دەستمی توند کرد ، سێری ئەوم کرد

ئەو نیشانەی هەندێک دەربڕینی کرد ، برۆکانم گرژ کرد چونکە لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشتم

لیسا " پێم وابو ئێمە لەپێشترەوە ھ-هاوڕێین "ٚ

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now