part 74

212 46 203
                                    

بێ کۆمێنتو ڤۆت مەڕۆن دو قسەکەن کاکە !😐 هیچتان بەلاوە سەیر نیە ؟
یان چوزانم ئیتر شتێک بڵێن بێدەنگ مەبن!!!!! لەکۆی 38 کەس کە ئەیبینێ  11 ڤۆت ئەکاو چواری کۆمێنت ئەکا ئاوا ئەبێ ؟ 😕

بۆناو چیرۆک ⬇

کایلا " تای . . ت-تکایە باوەڕم پێ بکە ! م-من نابێ بکەوم هەر بەو شێوەیە ! ت-تۆ دەزانی
چەن بەسەختی خوێندم وایە ؟ " زمانم بەلێومدا هێناو ئەو گریا

کایلا " ت-تۆ باوەڕ بەو کارتە دەکەی ؟ " چاوم تروکاند تا فرمێسکەکان لەچاوم نەیەنە خوارێ و ئەوم پشتگوێ خست

کایلا " باوەڕ دەکەی " کۆکی ، من خێرا سەیریم کرد تێینی  دەربڕینە خیانەت لێکراوەکەیم کرد ، پێش ئەوەی باوەشی پیا بکەم ، وە پێم گوت کە متمانەی پێ ئەکەم ، کەسێک لێی تێکداین

ئاوڕمان دایەوەو باوکم بینی بە خەندەیەکەوە سەیرمان دەکا ؟ بەخەندەکەوە لێمان نزیک بۆوە

بەڕێز کیم " شانازیت پێوەدەکەم " دەستی بە شانمدا هێنا ، سەرم نزم کردەوە ، کەمێک خۆی شۆک نیشاندا کاتێ کایلای بینی

بەڕێز کیم " بۆچی دەگری ؟ تۆ دڵخۆش نی بە سەرکەوتنی کوڕەکەم ؟ " سەیری کایلام کرد
بەچاوە پڕەکانمەوە ، فرمێسکەکانی سڕی

بەڕێز کیم " چاوەڕێکە__ تۆ کەوتوی ؟ " کایلا هەنسکی دا

بەڕێز کیم " ئاھ زۆر خراپە " خۆم لەگرتنەکەی دورخستەوەو لە کایلا نزیک بومەوە
دەستەکانیم گرت و باوکیشم سەیری دەکردین ، کایلا سەری بەرز کردەوە بە چاوە فرمێسکاویەکانی سەیری کردم

کایلا " تکایە ت-تای . . ن-نازانم . . من شەوڕۆژ دەمخوێند بەڵا__"

تایهیۆنگ " شش . . شش . . من باوەڕت پێدەکەم وە مەگری هم ؟ " چرپاندم و فرمێسکەکانیم سڕی بەخەمباریەوە

کایلا " ب-بەڕاستی ؟ "

تایهیۆنگ " بەڵێ . . ئەزانم چەنێ بەسەختی خوێندوتە ! وە من باوەڕ بەمە ناکەم " هەنسکی داو توند باوەشی پیاکردم

بەڕێز کیم " کەواتە مەبەستت چیە سیستەمەکە هەڵەیە ؟ وە فێڵت لێدەکات ! " بەئارامی و لەهەمان کات دەنگێکی توڕە وتی ، باوەشم بە کایلا کردەوەو ئەوەی قوڕگم قوتدا

تایهیۆنگ " کێ دەزانێ " ئەو تەنها پێکەنی

بەڕێز کیم " کەواتە با ببینین ، بڕۆو وەرەقەکەت بپشکنە ، نامەوێ هیچ قوتابیەکم
بە جیاوازی مامەڵەی لەگەڵ بکرێ وەک لەوانی تر بۆیە  وەرەقەکەت بپشکنە ! "

کایلا " چ-چی بکەم ت-تای ؟ " کەمێک لەرزی ، سەرنجم لە باوکمەوە هێنایەوە سەر کایلاو خەندەم بۆ کرد

تایهیۆنگ " یەکەم پێویستە بوەستی لە گریان ! " باوەشەکەم پچڕاند و فرمێسکەکانیم سڕی

تایهیۆنگ " پێویستە وەرەقەکەت بپشکنی . . داوایان لێبکە بۆتی بپشکنن "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now