part 50

196 47 12
                                    

ڤەینت " چ نەفرەتیەکت دەکرد هاھ ؟ " تەنانەت منیش لەو دەربڕینە ترسناکەی ڕوخساری
ترسام

ڤەینت " قسە بکە ! " ئافرەتەکە ئەوەی قوڕگی قوتداو بەترسەوە سەیری منی دەکرد
منیش زمانم لێی دەرهێنا

ڤەینت " سەیری چی دەکەیت ؟ هەی پەتاتەی بۆگەنی ناشرین ، چۆن دەوێری دەست
لەو بدەی هاھ ؟ " ئافرەتەکە لەترسالەرزیو بەشۆکی و ترسێکی زۆرەوە سەیری ئەوی دەکرد
ئەو ئاوڕی بۆ دامەوەو بێ هیچ قسەیەک ئەو دەستەی گرتم کەئافرەتەکە گرتبوی
سەیری دەستە کەمێک برینداربوەکەمی دەکرد کە خەریکبو نەدەما ، کە بۆ ئەو زۆر خوێناوی و گەورە دەرئەکەوت

ئەو سەیری ئەو ئافرەتەی کردەوە کە هێشتا لەسەر زەویەکە بوو دەستی توند داخست
بە بینینی ئەوە ئەوەی قوڕگم قوتدا

ڤەینت " بەفیڕۆدانی کاتت لێرە بێسودە لەجیاتی ئەوە بڕۆلای هاوسەرەکەتو توڕەیت لەودا
بەتاڵ بکەوە ! " بە ئارامی وتی

ڤەینت " بەڵام گوێ بگرە خاتونی بۆگەن ، تەنها بڕۆ دەرەوە لێرە پێش ئەوەی وانەیەکی باشت پێبدەم ! " ئافرەتەکە بەخێرا سەری بەبەڵێ جوڵاند و لە نزیکی گریان بو بەهۆی
ئەو هەمو ڕیسواکردنەوە

ڤەینت " بەو شێوەیە ناڕۆیت ! پورێ ؟ بوەستە لە نیشاندانی جلە تایبەتە کۆنەکانت وە
داوای لێبوردن لەشازادەکەم بکە ! " ئافرەتەکە چەند جارێک چەمایەوە

" ز-زۆر داوای لێبوردن دەکەم . . ت-تکایە وازم لێبێنن ، من چیتر ب-بەو شێوەیە قسە لەگەڵ کەس ناکەمەوە " پاڕایەوە ، چاوەکانم سوڕاند و سەرم بە مانای ڕازی بون جوڵاند
ئاوڕم دایەوە تا بڕۆم وە دەستم بە سەری ئەو کچە بچوکەدا هێنا کە بەکیوتی خەندەی کرد

" منیش خۆشەویستێکی وەکو ئەوم دەوێ ! " شۆک بووم ، پێش ئەوەی قسە بکەم
ڤەینت پچڕاندمی بە خەندەیەکی شەیتانی سەرنجڕاکێشەوە لەسەر ڕوخساری

ڤەینت " بەم زوانە دەستت دەکەوێ "ٚ ئەوە تەنها بۆ ساتێک بوو کاتێ لەناکاو برۆی گرژ کرد

ڤەینت "ٚ یەکەمجار بڕۆو وانە بخوێنە ! " کچە بچوکەکە ڕاچڵەکی و بە گریانەوە ڕای کرد
برۆم گرژ کرد بەڵام بۆیم ڕون نەکردەوە ، بە بێدەنگی بەلایدا ڕۆشتم ئەویش دوام کەوت

ڤەینت " هێشتا لێم توڕەی ؟ " ئەو پرسی ، پشتگوێم خست

ڤەینت " بەڕاستی پێم وابو لێم خۆشدەبی ، چونکە ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵی توڕەیم کرد ! " وای
وتو ڕوی کردە لایەکی تر

ڤەینت " یاھ ! بمبورە ! داوای لێبوردنم کرد ، بەڵام تۆ هێشتا لێم خۆشنابی ! "

ڤەینت " تەنانەت نازانم چی هەڵەم کردوە ؟ " برۆم گرژ کرد کاتی دیمەنەکە هاتەوە بەرچاوم

ڤەینت " شازادە ؟ خۆشەویستم ؟ خەمبار مەبە تکایە ، بەلایەنی کەم بەهۆی منەوە نا
تەنها تکایە قسەم لەگەڵ بکە " ئاهێکم هەڵکێشا و ڕوم تێکرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now