part 55

202 39 11
                                    

بەیانی دواتر

شەممە بوو مانای ئەوەیە پشوە ، کایلا بە خەندەیەکەوە هەستا ، دوای ئەوەی خەوێکی
ئاسودەی هەبو لە ژیانیدا ، خەندەیەکی بۆ ئەو کەسەی تەنیشتی کرد و ماچی ڕومەتە
خڕەکانی کرد کە بەسەر سەرینەکەدا کەوتبوو

خۆی شوارد و ڕێگەی دا بخەوێ و ڕۆشت نانی بەیانی بۆ هەردوکیان کڕی ، سەیرێکی کاتژمێرەکەی کرد ، کاتژمێر 10 بوو ، ئاهێکی هەڵکێشا و پەنجەیەکی لە شانی خۆشەویستەکەی دا

" هەستە لەخەو ! " کایلا نەیزانی بە چ ناوێک بانگی بکات ، کوڕەکە ناڵەیەکی کرد و هەستا
یەکسەر خەندەی کرد کاتێ کایلای بینی ، کایلا نەیتوانی بیناسێتەوە ، چونکە چاوەکانی
خەواڵو بوون

کایلا pov

" بەیانی باش بێری " ئاهێکم هەڵکێشاو ڕوم کردە ئەولاوە ، گوێم لێبو بۆڵاندی

" بێری . . هێشتا لێم توڕەی ؟ "  پشتگوێم خست و خواردنەکانم کردەوە و ڕێکم خستن

کیمچی " نانی بەیانیت کڕیوە ؟ ئێستا دەچمە دەستشۆرەکەو دێمەوە ، تکایە چاوەڕێم بکە " خێرا ڕۆیشت بۆ دەستشۆرەکە ، خەندەم کر

( پێم وایە دەمێکە ئەوەی لەبیرکردوە کە  هیێبین خوشکمە ، هیوادارم تایهیۆنگیش وا ڕەفتار بکات کە هیچ شتێک نەبوە ) ئاهێکم هەڵکێشاو  چاوەڕێی کیمچیم کرد تا بێتە دەرەوە ، ئەو خێرا هاتە دەرەوەو لەسەر کورسیەکە دانیشت ، ئەو خەندەیەکی گەورەی کرد

کیمچی "ٚ سپاس بۆ ئەوەی چاوەڕێت کردم بێری " وای وتو دەستی کرد بە خواردن منیش بەهەمان شێوە

کیمچی " ئەمڕۆ زانکۆمان نیە ڕاستە ؟ " بەدڵخۆشی وتی ، من بەردەوام بووم لە نان خواردن

کیمچی " ئ-ئەتوانین مم . . ل-لە دەرەوە کات بەسەر بەرین ؟ " ئەمجارە بەکەمێک دەنگی نزم قسەی کرد ، یاری بە خواردنەکەی دەکرد ئیشتیهای نەمابوو

کایلا " بۆچی ناچی بۆلای ڕۆس ؟ " بەتوانجەوە وتم و کەمێکم لە خواردنەکە کردە دەممەوە

کیمچی " تکایە . . . بێری بمبورە . . نازانم ئەو ڕۆسە کێیە ! " بە چاوە فراوانەکانم سەیرم کرد و لە مێشکمدا خەندەیەکی شەیتانیم کرد

کایلا " ئەوت لەبیرکرد ؟ مانای ئەوەیە بەم زوانە منیش لەبیر دەکەی ؟ " ئەو شۆک بوو
خێرا سەری بە نەخێر جوڵاند

کیمچی " نەخێر ! ن-نەخێر . . مەبەستم ئەوە نەبوو ! من تۆم خۆش دەوێ بۆیە لەبیرت ناکەم ! " سەیرم کرد ، بەچاوە فرمێسکاویەکانی سەیری منی  کرد

کایلا " تۆ بەڕاستی خۆشتدەوێم یان ئەوە تەنها سەرنجڕاکێشانی جەستەیە ؟ " لێوی لەرزی
خۆی نزم کردەوەو سەری لەسەر ڕانم دانا

کیمچی " نەخێر  . . م-من بەڕاستی خۆشمدەوێی . . ئ-ئەوە سەرنجڕاکێشانی جەستەی نیە
ب-بێری . . تکایە متمانەم پێ بکە "ٚ هەنسکی دا ، خەندەیەکی شەیتانیم کرد کاتێ بیرۆکەیەک بەمێشکمدا هات

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora