part 73

168 36 117
                                    

تای تای " کایلی دلم ! " پارچە وەرەقەیەکی شێوە دڵی نیشاندام و پێکەنی ، منیش کەمێک پێکەنیم و پارچە وەرەقە شێوە دڵیەکەم قبوڵکرد

کایلا " سپاس تای تای " ئەو سور هەڵگەڕا

کایلا " با ئەوە بلکێنین بە دیوارەکەوە " ئەو شۆک بو

تای تای " بەلاستی ؟ "

کایلا " بەڵێ بەڕاستی ! تۆ هونەرمەندێکی وە پێویستە هونەرەکەت نیشانبدرێ " ئەو بازیداو بەدڵخۆشی چەپڵەی لێدا

تای تای " تای تای هونەلمەندە " کەمێک پێکەنیم

کایلا " بەڵێ تای تای هونەرمەندێکە "

تای تای " تای تای کایلی خۆسەوێ " وای وتو ڕوخساری لە ملمدا شاردەوە ، پێکەنیم

سەیری کاتژمێرەکەم کردو ئاهێکم هەڵکێشا ، سبەینێ نا دو سبەی کۆتا تاقیکردنەوەیە ، ڕاستگۆ بم زۆر دڵخۆش بوم کە بەم زوانە خۆم شتێک بۆخۆم دەکەم ، دەستم بەسەریدا هێنا بەخەندەیەک لەسەر لێوم

تێپەڕینی کات . .

جێنی "ٚ کایلایاھ . . تۆ بەڕاستی هەموشتێک ڕێکدەخەی ، خوێندنەکەتو کارەکەشت لەهەمان کاتا ، ئەگەر دەتەوێ دەتوانی ڕۆژی پشو وەرگری "

کایلا " نانا ئەوە بەتەواوی ئاساییە ! لەڕاستیدا تایهیۆنگ لەشەواندا فێری وانەکەم دەکات
بۆیە بۆم ئاسانتر ئەکا تا تێبگەم " بەڕەوشتەوە خەندەیەکم بۆ کرد ئەویش خەندەی کردەوە

جێنی " همم . . دەبینم خۆشەویستێکی باشت دەستکەوتوە " سور بومەوەو سەرم بەبەڵێ
جوڵاند

تای تای " با برۆین ! خ-خەندە بۆ شی ئەکەی ؟ ئ-ئەوە مونم ؟ " بە هیواوە پرسی، جێنیش
خەندەیکرد و ڕۆشت

کایلا "  بەڵێ ئازیزم . . ناتوانم خۆم بوەستێنم لە خەندە کردن بۆتۆ ! "چاوەکانی گەشایەوە

تای تای " تای تای ت-تایبەتە ؟ "

کایلا " تای تای زۆر تایبەتە ! " بەدەنگی بەرز پێکەنی و باوەشی پیاکردم

کایلا " تای تای سور هەڵگەڕاوە ؟ " بۆڵاندی کاتێ ویستم سەیری ڕوخساری بکەم

تای تای" ک-کایلی سەیلمەکە . . تای تای سول نەبۆتەوە ! " بەدەنگی نزم وتی

کایلا "با بگەڕێینەوە ماڵەوە سمۆرە "

دوای 2 مانگ . .

کایلا خەندەیەکی گەورەی کرد ، ڕۆژی دەرچون بو ئەو ڕۆژەی دەمێکە چاوەڕێیەتی
لەکۆتایدا ، ئێستا دەتوانێ شتێک بۆخۆی بکات ، وە کێ دەزانێ بەم زوانەش هاوسەرگیری
لەگەڵ تایهیۆنگ دەکا

تایهیۆنگ " دەبینم زۆر دڵخۆشی " بەنەرمی وتی و کچەکەی لە خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە
کەمێک سورهەڵگەڕاو سەری بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " بەڵێ ! تەنها هیوادارم هەردوکمان دەرچین ، ئەوکات ئەم ئاهەنگە ئەبێتە باشترین ئاهەنگ بۆ ئێمە ! " دەستەکانی بەپەرۆشی  پێکەوە نوساند و چاوەکانیشی لە دڵخۆشیدا دەدرەوشایەوە ، تایهیۆنگیش سەیری دەکرد بە خەندەیەکەوە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now