part 112

166 28 48
                                    

کایلا " بەیانیەکی باش بۆ هەموتان ، من کایلام ، ماوەیەکی کەمە لە کۆمپانیای yangsok وەرگیراوم وەکو فێربویەک ، خۆشحاڵم کە ئەم هەلەم دەستکەوتوە بەنیشاندان و ڕونکردنەوەی کارەکەمان "

ڤی pov

بە خۆشەویستیەوە سەیریم ئەکرد ، هەرگیز ناتوانم لێی تێر ببم ئەتوانم ؟ نەمتوانی خۆم بگرم و کۆنتڕۆڵم وەرگرت کاتێ زانیم سەرەی ئەوە ، سەرنجم نەیا بەوانەی ئەیڵێ ، دۆزەخ ! هەوڵ ئەیەم بەڵام ناتوانم . .

کایلا " سپاس بۆ گوێگرتنتان بەڕێزان و خانمان " لەشوێنی خۆی دانیشتەوە ، چەپڵەم لێدا
هەستم بە نائومێدی کرد کاتێ کەس وای نەکرد ، بەڵام کاتێ بینیان من وائەکەم ئەوانیش لەگەڵم چەپڵەیان لێیا ، کایلا سەیری کردم و خەندەی کرد

شوگا " من بەڕاستی زۆر سەرسام بوم ! باشە خاتو کیم ، ئم خاتو لی بەڕاستی ستافەکەت بەرز ئەنرخێنم " جیون خەندەیەکی فراوانی کرد ، سەیری کایلای کردو تەوقەی لەگەڵ کرد
کایلا سەرسام دیاربو بەڵام چاوی گەشایەوە

تێپەڕینی کات . .

جیون " من زۆر شانازیت پێوە ئەکەم کایلا ، هەرچەندە هاوسەری خۆتت هەیە کە توانای هەیە بتکاتە بەڕێوبەری جێبەجێکار ، تۆ ئەوەت هەڵبژارد کە خۆت فێربی لەکۆمپانیاکەمان لەگەڵ من ، تۆ زۆر ڕاستگۆی بۆ خەونەکەت ! " بەنهێنی خەندەی شەیتانیم کرد

کایلا " تۆ ئیلهامبەخشی منی بەڕێوبەر ، من هەمیشە کارەکانتم بەدڵبوە ، دڵخۆشم کە سەرسامم کردوی وە هیوادارم هەموکاتێ کارت لەگەڵ بکەم ! " جیون سەری بەبەڵێ جوڵاند

جیون  " تۆ خەونەکەمت کردە ڕاستی . .سپاس "

کایلا " ن-نەخێر بەڕێوبەر ! ئەوە بیرۆکەی تۆ بو ، من تەنها__"

جیون " هەرچەندە هی من بو ، تۆ زۆر بەباشی پێشکەشت کرد ، کە من شکستم هێنا لەکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر " کایلا سوربۆوەو سەری بەنەخێر جوڵاند

جیون " ئێستا ئەڕۆم ، کاری زیاترمان هەیە بیکەین ، من ئەمێنمەوە لە کۆمپانیاکەمان ، تۆ ئەتوانی یان بگەڕێیتەوە یان ڕۆژی پشو وەرگری . . دواتر ئەتبینمەوە "

کایلا " ب-بەڵێ " وتی و بۆی چەمایەوە ، جیون سەیری کردم و بەکەمی بۆم چەمایەوە پێش ئەوەی بڕوا

چومە لای کایلا و بردمە ئۆفیسەکەم پێش قفڵکردنی دەرگاکە لەدواوە

ڤی " لەکۆتایدا . . توانیم قسەت لەگەڵ بکەم ، بەو بۆنەیەوە ، ئۆفیسەکەمت بەدڵبو ؟ " چاوەکانی فراوان بو و سەیری کردم

کایلا " بەدڵبون ؟ زۆر ناوازەیە ! ئەزانی چی ؟ ناتوانم باوەڕ بکەم کە خاوەنی ئەم کۆمپانیایە هاوسەری منە ! ڕێک نەفرەتیانە هی من ! "  ڤی دەستی کرد بە پێکەنین

ڤی " تۆ زۆر کیوت نیت ؟ " ڕومەتەکانی بەیەک دەست گوشی تا گوێی لە بۆڵەی کایلا بێ

ڤی " تۆ زۆر باشت کرد ئەوە ئەزانی ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now