part 26

234 50 23
                                    

کایلا " تۆ هی ئەوت نەبرد ؟ "

ڤەینت " کەواتە چی ؟ من بۆتۆم هێنابو ، تۆ تەنانەت تامیشت نەکرد ئەویش بردی
ئەو هیچو٭٭٭٭ "

کایلا " شش بوەستە لە جنێودان ، با بڕۆینە کافتریاو هەندێک میوە بخۆین همم ؟ " ئەو
هوفێکی کردو دەستی لە گرتنەکەم دورخستەوە

کایلا " باشە ببورە ، ئمم ئایسکرێمێکم بۆ بکڕە ؟ " ئەو بۆ دواجار شەویلگەی توند کرد

ڤەینت " ئەگەر ئەتەوێ ئەتوانی بڕۆیتو خۆت بیکڕی ، من ناتبەمە هیچ شوێنێک "
وای وتو لەسەر کورسیەکە دانیشتەوە

ئاهێکی خەمباریم هەڵکێشا

کایلا " باشە " لەبەر خۆمەوە وتم و ڕوم وەرگێڕا تا بڕۆم

ڤەینت " پێت وایە بۆکوێ دەڕۆیت ؟ "

کایلا " نازانی ؟ تۆ ئێستا پێت وتم ئەگەر حەزت لە ئایسکرێمە بڕۆ خۆت بیکڕە ! وە ئێستا
ئەڕۆم ! " کایلا لاسای دەکردەوە ، ڤەینت ڕێگری لەخۆی کرد تا خەندە نەکا

ڤەینت " تۆ هیچ ئایسکرێمێک ناخۆیت ، لەبەرئەوەی ئەوە لەسەر حسابی من ئەبو بەڵام
نامەوێ ئێستا بۆتی بکڕم بۆیە پلانەکە هەڵوەشایەوە ! " بە کەمێک توڕەی وای وت
کایلا هەوای کردە ڕومەتەکانیەوە و شوێنەکەی جێهێشت ، بەتەواوی ڤەینتی بێزارو
پشتگوێ خست  ، ڤەینت شۆک بو وە خێرا دوای کەوت

ڤەینت " هێی ! چۆن دەوێری پشتت لە من بکەیت ؟ چاوەڕێکە ! " ئەو خێرای زیاد کرد
کایلاش بەهەمان شێوە ، کایلا بە دەنگی نزم پێدەکەنی ڤەینتیش بەو بارودۆخە بێزار
بوو

هەموان بە شۆکی سەیری ئەو دوەیان دەکرد کە بەوناوەیا ڕا ئەکەن ، هەندێکیان پێیان
وابو ئەو داوا لەسەر کایلا تۆمار دەکات بۆیە دوعایان بۆ دەکرد ، هەرزو گەیشتنە
ژووری باسکەکە ، ڤەینت هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هەناسە بڕکێی بوو

کایلا پێکەنی

کایلا " بەجدیتە ؟ تەنانەت ناتوانی بمگری ؟ بەڵێ ، چۆن دەتوانی کە هەمو ڕۆژەکە دەخەو_ "

هاوارێکی کەمی کرد کاتێ بینی ڤەینت لەبەردەمیەتی بە خەندەیەکی شەیتانیەوە ، ئەوەی
قوڕگی قوتدا

ڤەینت " بوەستە بۆچی بەدوای تۆدا ڕامدەکرد ؟ " کایلا دایە قاقای پێکەنین

ڤەینت " کاتم بەفیڕۆدا بۆ هیچ هۆکارێک هەی ڕۆبیان " کایلا شۆکبوو

کایلا " چۆن دەتوانی ؟ من ڕۆبیان نیم "

ڤەینت " بەڵێ ئەوەیت "

کایلا " باشە کەواتە تۆ . . قڕژاڵیت ! "

ڤەینت " باشە من حەزم بە قڕژاڵە " ئەو خەندەی شەیتانی کرد ، کایلا ناڵەیەکی کرد
وە قاچی توند کێشا بە زەویدا وە وای لێکرد هاوسەنگی لەدەست بدات خەریکبو
بکەوێ کاتێ ڤەینت ئەوی گرتەوە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now