part 101

129 33 25
                                    

جاک pov

کاتێ هەستم بە ئارام بونەوەی خۆم کرد ، گەڕامەوە ، شۆک بوم کاتێ بیرم هاتەوە کە لەو ژورە قفڵم کردوە ، کەمێک هەستم بە تاوان کرد بەڵام هەرچۆنێکبێ دەرگاکەم کردەوە بە ڕوخسارێکی سارد تا بیبینم کە خەوی لێکەوتوە  ، وە بە کیوتی ئەپرخێنێ ؟ کیوت ؟ چ نەفرە__

جاک " کاتی خەو نیە گەمژە ! هەستە ! "ْ  کاتێ نەجوڵا ، کەمێک ڕاموەشاند ، ناڵەیەکی کردو چاوی کردەوەو کەمێک خەندەی کرد

کایلا " ئازیزم "

جاک " چ-چی ؟ "

کایلا " ئازیزم هەڵمگرە " وای وتو لێوی خوارەوەی دەرهێناو دەستی وەکو منداڵ بەمانای هەڵمگرە بەرز کردەوە بۆم

جاک " تەنها هەستە ! تۆ سەرخۆشی ؟ " ( چۆن ئەبێ سەرخۆش بێ ڕاستە ؟ ) دەرگاکە داخراوە ئەو تەنها خەواڵوە

جاک " باشە ! ئەوە بکە کە ئەتەوێ ، من ئەڕۆم ! "

کایلا " یاھ . . جێم مەهێڵە ڤی-یاھ " بەساختەی گریا و توند دەستێکمی گرت

جاک " من ڤی نیم ! هەستە ! "  هەوڵم دا دەستم دەربێنم بەڵام ئەو تەنها توندتر گرتی

کایلا " من بەخەبەرم . . خۆشمئەوێی جاک " بەدەنگی نزم وتی و لەناکاو بەتەواوی بەخەبەربو

جاک " بوەستە لەگەڵ هەمان شت دوبارە ؟ وە تۆ منت خۆشناوێ "

کایلا " با خۆشمدەوێی ، بەڵێ لەوانەیە وەکو ئەوە نا کە تای و ڤی و ڤەینتم خۆش ئەوێ 
بەڵام هێشتا خۆشمئەوێی " دەستم لە دەستی دەرهێنا

جاک " تۆ هیچ سودێکت دەست ناکەوێ لە خۆشویستنی من "

کایلا " من هیچ سودێکم ناوێ ، خۆشەویستیم بۆتۆ بێ هیچ مەرجێکە " لەسەر سیسەمەکە دانیشت

جاک " من هیچ ڕاستگۆییەک لەچاوەکانت نابینم " 

کایلا " ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ناتەوێ هەلێکم پێ بدەی "

جاک " هیچ ڕێزێکی خودیت نی__" شۆک بوم کاتێ یەخەی گرتم و ڕایکێشام بەرەو خۆی

کایلا " من ڕێزی خودیم هەیە ، وە ئەو هۆکارەی کە بەدوای تۆیا ڕائەکەم ئەوەیە کە نامەوێ وازبێنم "

جاک " وازهێنان ؟ " پرسیم و برۆم گرژ کرد ، ئەو خەندەی کرد

کایلا " تۆ ئاسانتری تا بتوێندرێیتەوە لەوەی کە پێم وابو " کەمێک پاڵم پێوەی ناو ژورەکەم جێهێشت

دەستم لەسەر دڵم دانا تا هەستی پێ بکەم کە زۆر بەخێرای لێئەیا ، هیوادارم تێبینی نەکردبێ ، ڕۆیشتمە ژورێکی ترو دەرگاکەم داخست

دوای هەفتەیەک . . .

کایلا ئەم چەند ڕۆژە زۆر بێجەو بوە، جاکیش زۆر کەللەڕەق بوە و زۆریش بەهێز بوە کە شەڕی ئەو حەزەی کرد تا بگۆڕێ بۆ کەسە سەرەکیەکە خۆی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Onde histórias criam vida. Descubra agora