کایلا " یاھ . . توکایە . . تۆ وتت هەلێکم پێئەیەی . . تکایە ، تکای__" ( ئەو توکایە ئەوە خۆی شیرین ئەکا بۆی ڕازی بێ ئەگینا خۆ تای تای نیە تکایە بکا بە توکایە 😂 )ٚ
جاک " ئاخخ ! بیوەستێنە ! دێم " هاوارم کرد و ئەویش چەپڵەیەکی لێیاو باوەشی پیاکردم
پێش ئەوەی بتوانم سەرزەنشتی بکەم دوبارە بۆ باوەش پیاکردنم ، باوەشەکەی پچڕاند و ڕایکردە سەرەوە بە پێکەنینەوە
تێپەڕینی کات . .
کایلا " من دەمێکە لێت ئەپرسم ! چۆن دەرئەکەوم ؟ تکایە سەیرم بکە " بۆڵاندی و قاچی ئەنا بەزەویدا وەکو منداڵێکی کەللەڕەق
جاک دەستی بە لاکانی سەریا هێنا ، ئایا بەڕاستی توڕە بو ؟ تەنانەت کەمێکیش نا ، لەکۆتایدا سەیری کایلای کرد
جاک " جوان " بەکورتی وتی و یەکسەر ڕوی کردە لایەکی تر ، کایلا خەندەی کرد بەو کۆمێنتە سادەیە و لەکۆتایدا چونە دەرەوە
کایلا " تۆش قۆز دەرئەکەوی "
جاک " سپاس " کایلا لێوی خوارەوەی دەرهێنا لەو وەڵامە ساردەی
بەناو شەقامەکان ئەڕۆشتن ، کاتێ لەناکاو کایلا قسەی کرد
کایلا " ئ-ئەتوانم دەستت بگرم ؟ " جاک سەیری کرد سەری بەنەخێر جوڵاند ، کایلای خەمبار کرد کایلاش بەناچاری سەری بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " تۆش کەمێک نودڵس داوا ئەکەی ؟ " پرسی ، هەوڵی ئەیا گفتوگۆیەک دروست بکا
جاک " بەڵێ وابزانم " کایلا سەری بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " تۆ__"
جاک " ئێمە نەگەیشتین ؟ "
کایلا " ئ-ئاھ دوای ئەم شەقامەیە " ئەو همی کرد و بەردەوام بون لە ڕۆیشتن بەبێدەنگی
بەجۆرێک ئەڕۆیشتن وەکو ئەوەی هیچ یەک نەناسن ، کایلا هەستی بەنامۆی ئەکرد ، نابێ ئەو هەستەی هەبێ لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕاستە ؟
کایلا " ئێمە لێرەین " جاک وەستاو سەری بەبەڵێ جوڵاند ڕۆیشت و دەرگاکەی بۆ کایلا کردەوە تا بچێتە ژورەوە ، دڵی کایلاش بەو ڕەفتارەی بەخێرای لێیدا
" سڵاو کەپڵی گەنج ! " خاتونێکی کەمێک بەتەمەن بۆمان چەمایەوە بە خەندەیەک دایکانەوە ، ئێمەش یەکسەر بۆی چەماینەوە ، ڕێنوێنی کردین بۆلای مێزێک
" ئەتوانم داواکانتان وەرگرم ؟ "
کایلا " بەڵێ__"
جاک " دو نودڵسمان بۆ بهێنە تکایە ؟ "
" باشە ! من داواکانتان بۆ ئەهێنم تکایە کەمێک چاوەڕێ بکەن " سەرمان بەبەڵێ جوڵاند و خاتونەکەش ڕۆشت
جاک " ئێرە جوانە وانیە ؟ " کایلا سەری بەخەندەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " حەزدەکەی دواتر بۆ کوێ بڕۆی ؟ " جاک سەیری خوارەوەی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...