part 13

262 56 37
                                    

ڤی " کایلا ؟ " بانگم کرد ، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبوو

ئۆھ کەواتە خەوی لێکەوت ؟ بیرم کردەوەو لە گۆشەیەکی ترەوە سەیرم کرد . سەیرم کرد
کەمێک خەندەم کرد و بەهێواشی داخلیم جێهێشت تا هەندێک خواردن بۆ خۆم و کایلا
بێنم ، جزدانەکەم هەڵگرتو ڕۆشتم .

ڕۆشتمە دەرەوە ، لە ڕێستۆرانتێک لەو نزیکانە چومە ژورەوەو ، ئەوکات کەسێک کە هەرگیز
نەمدەویست چاوم پێی بکەوێ لەوێ دانیشتبوو ، شەویلگەم توند کرد و لەوێ وەستام
ئەو کەسە تێبینی کردم ،  چاوم سوڕاندو بەرەو کاشێرەکە ڕۆشتم تا داوای خواردنەکان
بکەم .

"ئەتوانی کەمێک (tteokbokki) بپێچیتەوە بۆ دوو کەس ؟ " لەخاتونەکەم پرسی ، ئەو
پێکەنیو وتی

" بەڵێ تکایە کەمێک چاوەڕێکە؟ " سەرم بەبەڵێ جوڵاند و ئەویش چوە ژورەوە .

"گوێم لێبوە خۆشەویستت دەستکەوتوە ، ئەوە ڕاستە ؟ " وەڵامم نەدایەوەو سەیریشم
نەکرد لەبەرئەوەی دەمزانی کێیە .

"ئایا ئەو دەزانێ تۆ شێتی و دەرونیەن لاوازی ؟ " بەشێوەیەکی سارد سەیرم کرد .

ڤی " بۆچی بەلاتەوە گرنگە ؟ " ڕێک لەوکاتەدا بەپەلە گۆڕا

"لەبەرئەوەی من نیگەرانی ئەوم ، چی ئەگەر تۆ__ "

" نیگەران مەبە دەربارەی ئەو ! تەنها نیگەرانی ئەوە بە کە ئێستا دەتوانم چیت لێبکەم ! "

" واو واو چاوەڕێکە . . ڤەینت نەوێری پەنجەیەکیشت لێمبەی ئەگینا دەزانی دەتوانم چی
بکەم ڕاستە ؟ " ڤەینت دەستەکانی کردە مستەکۆڵە

ڤەینت " تۆ زۆ٭یت ! ترسنۆکێک کە تەنها دەزانێ هەڕەشە بکات کانگین ! "

کانگین " ئەوە پێناسەی من ناکا ڤەینت ! من هەمووکاتێک پشتگیریم کردی تا هەرگیز
نەنێردرێیتە نەخۆشخانەی دەروون نەخۆشەکان ! "

ڤەینت " ئەوە تەنها پلانێک بوو کە تۆ دات نابوو ! پێت وایە گەمژەم ؟ "

کانگین " بوەستە لەهاوارکردن " ئەو هاواری کرد

" بەیارمەتیتان بەڕێزەکان تکایە لێرە شەڕ مەکەن " خاتونەکە بەنیگەرانیەوە وتی ، ئێمە
هەردوکمان بەتوڕەی سەیری یەکترمان کرد ، چاوەکانم دەسوتان لەتوڕەیدا

"ئەوەش داواکەت بەڕێزم " هەمان خاتون وتی ، پارەکەم داو بردم

کانگین " گرنگی بەو کچە بدە ئەگینا__ "

ڤەینت " پێم مەڵێ چی بکەم و چی نەکەم ، وە بەڵێ ئەو کچە هیچ نیە بۆ من نەک بۆتۆش
کە پێویست بکات ڕونکردنەوەت بدەمێ بۆ هەموشتێک ! "

ڕوم وەرگێڕا تا بڕۆم بەڵام ئەو دوبارە منی وەستاند ، ئاوڕم دایەوە تا ببینم کە خەندەیەکی
ناشرینی شەیتانی دەکات .

کانگین " لەبەرئەوەی گرنگی بە تۆ دەدەم__ "

ڤەینت " چی دەربارەی ئەوەی من بە کاڵی بتبڕم و دەرخواردی ئاژەڵی دڕندەی بدەم ئەوکات هیچ جەستەیەکی مردو نادۆزرێتەوە و هیچ کەیسێکیش نابێت ( واتە کەیسی تاوان و ئەمانە ) ، وە پێویستیش ناکا گرنگیم پێبەیت  همم ؟ پێت چۆنە ؟ " کانگین
ئەوەی قوڕگی قوتداو خەندە شەیتانیەکەی دەمێک بوو نەمابو ، خەندەیەکی شەیتانیم
کردو ڕۆشتم .

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now