part 104

147 29 56
                                    

جاک " منیش بیرم ئەکردی " کایلا ئەیویست بزانێ کە بۆچی شتێکی لەو شێوەیە ئەکات ؟
بۆ سەرنجی ئەو ؟ کەمێک هەستی بە گومان ئەکرد بەو ڕەفتارە لەناکاو و نامۆیەی

کایلا " با نانی بەیانی بخۆین ! زۆر شت هەیە تا پێتی بڵێم " جاک خەندەی کرد ، نەیدەزانی کە کایلا ئەزانێ ئەو کێیە لەڕاستیدا 

کایلا " تۆ ئەوەت بەدڵە ؟ یان شتێکی ترت بۆ ئامادە بکەم ؟ " جاک هەستی بە دڵخۆشیەکی زۆر کرد ، سەری بەنەخێر جوڵاند و لەسەر کورسیەکان دانیشتن

کایلا " ئاھ . . من خواردنم بۆ خۆم ئامادە نەکرد " خەریکبو هەستێتە سەرپێ کاتێ ڤی یان با بڵێین جاک دەستی گرت

جاک " ئەتوانی ئەوەی من بخۆی "

کایلا " باشە کێشە نیە " کەمێک پێکەنی و لەتەنیشتی دانیشت

جاک کەمێک لەرزی کاتێ ڕانی کایلا لە هی ئەویدا ، ئەوەی قوڕگی قوتداو کەمێک چوە ئەولاوە ، نەک لەبەرئەوەی نائاسودەیە بەڵام چونکە ئەشڵەژا وە دەترسا شتێک بکاو تێکی با

کایلا لێوی خوارەوەی دەرهێناو سەیری ئەوی کرد

کایلا " ئاسودە نیت لەگەڵم ؟ "

جاک " چ-چی ؟ بەڵێ ئاسودەم "

کایلا " بەڵام بۆچی ؟ تۆ هەمیشە وام لێئەکەی لەسەر قاچت دابنیشم و خواردنم بە دەمەوە ئەکەی " کایلا لەناخەوە خەندەیەکی شەیتانی کرد و بە بێتاوانی سەیری ئەوی کرد ، ئەو برۆی گرژ کرد

( ڤی  وای لێئەکرد لەسەر قاچی دابنیشێ ؟ ئەو بە دەگمەن هەستەکانی نیشان ئەیا ، ڕاستە ؟ )

کایلا " ڤی " جاک بە تۆقیوی سەیری ئەوی کرد

جاک " ئ-ئاھ __"

کایلا " تۆ نائومێدی لە من ؟ " جاک ئەوەی قوڕگی قوتدا

جاک " ن-نەخێر " کایلا خەندەی شەیتانی کرد و لەسەر قاچی دانیشت ، گازی لە لێوی گرت تا ڕێ لە پێکەنینەکەی بگرێ کاتێ گوێی لە دەنگێکی شۆک بونی نزم بو

دڵی جاک ئارام نەبو ، ئەو دەشڵەژاو ئارەقی ئەکردەوە ، سەیری کایلای کرد کە لەسەر قاچی دانیشتوە

کایلا " خواردنم بکە بە دەمەوە " کایلا بۆڵاندی و خۆی بە قۆڵیەوە هەڵواسی

جاک هەناسەی گرت و کەمێکی پێشکەش کرد ، کایلا بە دەنگی نزم کەمێک پێکەنی بەو دەستە ئاشکرا لەرزیوانەی ، خواردنەکەی دەستی خوارد و دەستی کرد بە جوینی و سەریشی خستە سەر سینگی ئەو

جاک pov

نەفرەتم لەخۆم کرد بە کردنی نواندنێکی لەو شێوەیە ، ئەوە وەک بەهەشت وابو وە ئەشکەنجەی دڵ بو لەهەمان کاتدا ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

کایلا " بۆچی دڵت ئەوەندە خێرا لێ ئەیا ؟ تۆ باشی ؟ " بە نیگەرانی پرسی و سەیری کرد
بە شڵەژاوی خەندەم کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now