part 30

222 48 11
                                    

" من تەنها‌ وەکو‌ کەسێکی ترسناک چاوم تێبڕیبو . . ببورە بێری " وتی و کەمێ پشتەملی
بە شەرمنیەوە خوراند ، خەندەم کرد هەرچەندە بەتەواوی ساختە بوو ، بەڵام لەوانەیە
تەنها خەیاڵی ڕۆیشتبێ

کیمچی " ئایا ئەو کچە زۆر جوان نیە کایلا ؟ " ئەو چرپاندی و سەرنجی لەسەر ئەو بوو
خەندەم بەڕە بەرە نەدەما

کایلا " ل-لە من زیاتر نا " ئەو لێوی پێکەوە نوساند و خەندەیەکی سەیری پێدام

کیمچی "زۆر کۆمیدی بو " هەستم بە شکانی دڵم کرد ، ئەوە ئازاری دام ، هەرچەندە ئەو بە
گاڵتە وەری گرت

کیمچی " بێرییی " ئەو بۆڵەی کرد ، لەخەیاڵم هاتمە دەرەوە

کیمچی " تکایە وای لێبکە قسەم لەگەڵ بکات تکایە ؟ " بە چاوە کیوتەکانی داوای لێکردم
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ، سەرم بەبەڵێ جوڵاند بە خەندەیەکی کەمەوە ، ئەو دڵی خۆش
بوو وە دوبارە سەیری ئەو کچە لەشێوەی گوڵەدا کردەوە

کایلا " ک-کیمچی__ "

" تکایە لە پۆلدا قسە مەکەن ! " مامۆستاکە بەتوندیەوە وای وت ، ، منیش خێرا بێدەنگ
بووم و سەرم بە خەمباری نزم کردەوە

تەنانەت نەمدەزانی چیش دەڵێ ، لەبەرئەوەی زۆر ئازارم هەبوو ، کیمچی زوزو سەرنجێکی
ئەو کچەی دەدا ، جارێکیش پێکەنی کاتێک ئەو کچە سێرێکی کرد و بەڕویدا خەندەی کرد
وە من نەمتوانی لەوە زیاتر خەمبار بم بە بینینی ئەو دیمەنە

وانە دورودرێژەکە لەکۆتایدا تەواو بوو

" وانەکەی تر وانەی سەما دەبێ چونکە ناوەڕاستی هەفتەیە ، ئەوانەی حەزدەکەن دەتوانن
بڕۆن ، وە ئەوانەشی پێشبڕکێیان هەیە ئەتوانن بڕۆن "

قوتابیەکان بەپەلە پۆلەکەیان جێدەهێشت ، هەستام و کیمچیش دەستی گرتم و منی
بەرەو ڕوی ئەو کچە ڕاکێشا

کیمچی " تکایە قسەی لەگەڵ بکە ، تکایە " پاڕایەوە

کایلا " نە__"

کیمچی " تکایە ، بێری قەرزارت ئەبم بۆ ئەوە ، تکایە ئەوەم بۆ بکە ! " ئەو بەنزیکی پاڕایەوە ، سەر بە بەڵێ جوڵاند بەدڵێکی خەمبارەوەو بەرەو ئەو کچە ڕۆشتم

کایلا " سڵاو " بەبەتاڵی وتم و لەگەڵ خەندەیەکی کەم ، ئەو ئاوڕی دایەوەو خەندەی کرد

ڕۆس " سڵاو ، مۆ ڕۆسم "  چاوم تروکاند لەبەر ئەو ڕەفتارە نەرمەی ، خۆم کۆکردەوەو
تەوقەم لەگەڵی کرد

کایلا " من کایلام "

ڕۆس " وە ئەو کوڕە کێیە ؟ " پێش ئەوەی پێی بناسێنم ئەو هاتە نزیک گوێم و وتی

ڕۆس " ئەو لەکاتی وانەکەدا بەبەردەوامی سەیری دەکردم ، زۆر دەترسام ! هاها "
ئەو دورکەوتەوەو بە شڵەژاوی پێدەکەنی وە هەروەها منیش

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Onde histórias criam vida. Descubra agora