part 88

152 34 120
                                    

تایهیۆنگ " ئ-ئایا شتێکی هەڵەم کردوە ؟ تکایە . . پێم بڵێ کایلا "

کایلا " سپاس ! وە ببورە . . ب-ببورە بۆ ئەوەی زۆر هەستیارم ب-بەڵام ناتوانم کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم ، ئەوە زۆر بە ئازارە تای " چاوەکانم پڕبو

تایهیۆنگ " چی ئازاری هەیە ؟ هم ؟ پ-پێم بڵێ خۆشەویستم " گریانەکەی کەم بۆوە بەڵام هێشتا باوەشەکەی نەپچڕاند و منیش وام نەکرد

تایهیۆنگ " پێویستە پێم بڵێی کایلا . . ت-تۆ ئێستا ناتوانی بیشاریتەوە ؟ . . ئایا من_"
وەستام و شۆک بوم و سەیری ملیم کرد

تایهیۆنگ " ئ-ئەوە چیە ؟ ئایا من ئازارم داوی ؟ بۆیە ئەگری ؟ ئ-ئایا نائاسودەم کردی _
چ-چۆن ئەتوانم__" خەریکبو بگریم کاتێ ئەو دەستی لەسەر لێوم دانا

کایلا " بەهۆی ئەوە نیە تای . . ئ-ئەوە تەنها شتێکی ترە "

تایهیۆنگ " چی ؟ چی بێزارت دەکا ؟ تکایە پێم بڵێ ؟ " بەچاوە پڕەکانی سەیری کردم و دەستەکانی گرتم

کایلا " ت-تۆ جێمناهێڵی . . ئەگەر پێت بڵێم من . . من ئازاردراوم بەشێوەی دەرونی م-من خەمۆکیم هەبو ؟ " (واتە بەجەستەی ئازاریان نەیاوە بەس دەرونی )

چاوەکانی بە فرمێسکی نوێ پڕبو و منیش بە دەمی کراوەوە سەیریم کرد ، ئەو تەنها هەنسکی دا و سەری نزم کردەوە ، دەستەکانی لەدەوری من شل بۆوە کاتێ هەستم پێکرد
خێرا توندتر دەستەکانیم گرت

تایهیۆنگ " سپاس ب-بۆ ئەوە ڕاستگۆ بوی ، ب-بەڵام کایلا . . من تۆم خۆشئەوێ مانای ئەوەیە گرنگ نیە چ ڕابردوێک یان داهاتوێک هەیە ، من خۆشمدەوێی وە هەمیشە لێرە دەبم لەلات ڕێک وەکو ئەوەی تۆ لەلام بوی " خەندەی کرد بەچاوە فرمێسکاویەکانیەوە ، خەندەیەکی خەمبارم کرد

تایهیۆنگ " ئێستا پێم بڵێ . . چی وای لێکردی بەو شێوەیە بیر بکەیتەوە ؟ " بەنەرمی پرسیم ، ئەو تەنها ئاهێکی هەڵکێشا

کایلا " ھ-هیچ . . شتێکی وانەبو__"

تایهیۆنگ " بەڵام ئەو شتە وای لێکردی بگری باشە ! ئێستا پێم بڵێ کایلا "

کایلا " ڤەینت حەزی بە خواردنەکەم نەبو ! " پێکەنیم کاتێ لێوی خوارەوەی دەرهێنا

کایلا " ببینە ئەوە زۆر مناڵانە بو وایە ؟ ببورە بۆ زیادەڕەوەی کردن ! "

تایهیۆنگ " تۆ زیادەڕەویت نەکرد ئەو کردی . . بێگومان چ بێنرخێک حەزی بەخواردنەکەت نابێ ! " هوفم کرد ، کایلا کەمێک پێکەنی

کایلا " بێنرخ ؟ "

تایهیۆنگ " بەڵێ بێنرخ ! " دوبارە پێکەنی ، خەندەم کرد لە ئارامیدا

تایهیۆنگ " ئەتوانین نان بخۆین تکایە ؟ من برسیمە ! "

کایلا " باشە ! منیش " کەمێکم لە خواردنەکە خوارد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now