pat 95

165 34 182
                                    

کایلا pov

سەیری تایم کرد ، چاوەکانی بەهۆی فرمێسک ئەدرەوشێتەوە ، بەنەرمی فرمێسکەکانیم سڕی ، ئەو خۆی نزیکی دەستم کردەوە

تایهیۆنگ " ن-ناتوانم باوەڕ بکەم ، ئەمە ڕوئەیا . . م-من "

کایلا " شش ، ئەمە بەڕاستی ڕوئەیا باشە ؟ بەم زوانە ئەبمە هی تۆ تای " سەری بەکەمی بەبەڵێ جوڵاند پێش ئەوەی ڕوی بکاتە قەشەکە کە وەکو باوکێک خەندەی بۆ ئەکردین

قەشە " تکایە سوێندەکانتان بخۆن ، یەکەمجار ؟ " تایهیۆنگ ڕوی تێکردم و بەنەرمی دەستەکانمی گرت ، دڵم زۆر خێرا لێی دەدا

تایهیۆنگ " من ، کیم تایهیۆنگ ، وەکو هاوسەری ئازیزی خۆم قبوڵت ئەکەم بەڵێن دەدەم کە باشترین ب__ م-مەبەستم هەوڵ دەدەم ببمە باشترین هاوسەر بۆت . . ب-باشترین هەوڵی خۆم ئەیەم تا وات لێنەکەم بگری . . و-وە لەخۆم زیاتر خۆشمبوێیت " هاوڕێکانی بەو ڕوخسارە شڵەژاو ئارەقاویەی ، خەندەم کرد کاتێ برۆی کەمێک گرژ کرد ، چاوەکانم دوجار تروکاند دڵنیام کردەوە

کایلا " من لی کایلا ، تۆ کیم تایهیۆنگ وەکو هاوسەری ئازیزم قبوڵ ئەکەم ، و بەڵێن دەدەم لەگەڵت بم لە خۆشی و ناخۆشی ژیان وە تا مانگو گەڕانەوەی خۆشمبوێی ( باسی ئەو مانگە ئەوەیە یانی بەدرێژای مانگ تا زەوی خۆشمئەوێی واتە ژۆل 😁 ) تای بە چاوە پڕەکانی خەندەی کرد

قەشە " کیم تایهیۆنگ ، تۆ کایلا وەکو هاوسەری یاسایت قبوڵ ئەکەی ، لەم ڕۆوە بۆ خراپی ، بۆ باشی ، بۆ دەوڵەمەندی و هەژاری ، لە نەخۆشی و تەندروستیدا ، تا مردن لێکتان جیا ئەکاتەوە ؟ "

تایهیۆنگ " قبوڵمە "

قەشە " خاتو کایلا تۆ کیم تایهیۆنگ وەکو هاوسەری یاسای خۆت قبوڵ ئەکەی ، لەم ڕۆوە بۆ خراپی ، بۆ باشی ، بۆ دەوڵەمەندی و هەژاری ، لەنەخۆشی و تەندروستیدا ، تا مردن لێکتان جیا ئەکاتەوە ؟ " ( دە ئا لەقەبرتان بەم دڵم تەقی 😵 )ٚ

کایلا " قبوڵمە " بەخەندەوە وەڵامم یایەوە

قەشە " بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمە ، من ئێوە بە ژنو مێرد ڕائەگەیەنم ، ئێستا ئەتوانی ماچی بوکەکە بکەی " تای بەخەندەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند

تایهیۆنگ سور هەڵگەڕا و یەکسەر ماچێکی لێومی کرد و گەڕایەوە دواوە ، خەندەم کرد بەو ڕەفتارە کیوتەی ، هەموان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان بۆمان

کایلا " با تەنها__"

ڤەینت " وابزانم هاوسەرگیریتان کرد ڕاستە ؟ " ڕاچڵەکیم و سەیری ئەوم کرد

کایلا " ڤ-ڤەینت ؟__"

ڤەینت " زۆر جوانی شازادەکەم " سەیری کردم ، بە دەمی کراوەوە و لەسەر تاخوار سەیری ئەکردم

کایلا " پێم مەڵێ دەمت لیکی کرد بەهۆی ئەوە ؟ " ڤەینت یەکسەر ڕوخساری سڕی

ڤەینت " ن-نەئەبوایە وابکەم . . بەڵام هێی ! تۆ ناتوانی وا جوان دەرکەوی لەبەردەمی هەرکەسێک بێجگە لە من باشە ! " بەتوڕەی سەیری ئەو کوڕانەی کرد کە ئامادەی ئاهەنگەکە بون ، دەستی گرتم و ڕایکێشامە بەردەم قەشەکە کە خەندەکەی نەما

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now