part 86

194 40 126
                                    

ڕۆژی دواتر

" نەفرەت ! چ نەفرەتیەکە ؟!! " کایلا شۆک بو خێرا ڕایکردە ژورەکە بینی ڤەینت دەستی بەسەریەوەیەتی ، خەریکە قژی لەپێستی جیا دەکاتەوە

کایلا " چیتە ڤەینت ؟ " سەری بەرز کردەوە

ڤەینت " بۆچی سەرم خەریکە ئەتەقێتەوە لەبەر ئازار ! " کایلا چاوی سوڕاند

کایلا " چونکە دوێنێ شەو سەرخۆش بوی "

ڤەینت " سەرخۆش ؟ وە من ؟ "

کایلا " نا بێگومان تۆ نا " بەتوانجەوە وتی ، ڤەینت زیاتر و زیاتر توڕە دەبو

ڤەینت " کایلا وەڵامم بەرەوە باشە ! "

کایلا "ٚ باشە تۆ شوشەیەک شامپانیات خواردەوە ، چونکە هاوپۆلەکانت بەهەڵە لێیان جێما لێرە " وای وت و بۆکسی لە سیسەمەکە دا

کایلا " تۆ بەڕێز ، نەوێری هیچ شتێک وێران بکەی تەنها بەهۆی سەرئێشە گەمژانەکەت " قۆڵەکانی لێک ئاڵاند

ڤەینت " ئەم نەفرەتیە ئازاری هەیە ! "

کایلا " بوەستە لە جنێو دان و هەستە ، نانی بەیانی ئامادە دەکەم ! "

ڤەینت " یاھ ! گرنگیم پێنادەی ؟ خۆشەویستەکەت لە ئازاردایە ! "

کایلا " کەواتە بۆچی ئەخۆیتەوە ؟ "

ڤەینت " من بووم ؟ نەخێر ڕاستە ؟ " بەتوڕەی هاواری کرد

کایلا " بوەستە لە هاوارکردن بەسەرما و هەستە خۆت بشۆ بۆنت لێدێ ! " ڤەینت بەتوڕەی سەری نزم کردەوە ، بەڵام لەکۆتایدا هێشتا مرۆڤە ، هەستی بە خەمباری کرد کە ئەو گرنگی و  خۆشەویستیەی کایلا دەست نەکەوت کە پێشبینی دەکرد تا سەرئێشەکەی نەهێڵێ
بە ماچکردنی سەری و مەساجکردنی ، کایلا شۆک بو کاتێ بینی ئاوا لێوی خوارەوەی دەرهێنا بو

کایلا " هێشتا سەرخۆشی ؟ "

ڤەینت " ببورە ؟ "

کایلا " ئاھ نەخێر . . بڕۆو خۆت بشۆ " ڕۆیشتە خوارەوە و ئەوی بەتەنها جێهێشت

ڤەینت pov

نەفرەتم کرد و هەستامە سەرپێ ، یەکسەر خۆم شوارد و جلەکانم لەبەرکردو چومە خوارەوە ، پێم سەیر بو کە هیچ مێزێکی شوشەم لەوێ نەبینی

ڤەینت " ئم ، ئازیزم مێزە شوشەکە لەکوێیە ؟ ئەوەی ژوری دانیشتنەکە ؟ " کایلا ئاهێکی هەڵکێشاو و قاپەکانی ڕێکخست

کایلا " تای شکاندی "

ڤەینت " بۆچی ؟ " لەسەر کورسیەکە دانیشتم و سەیرم کرد تا بەردەوام بێ

کایلا " تا بیسەلمێنێ کە لەتۆ بەهێزترە "

ڤەینت " پفف ! باشە خۆت دەزانی من بەهێزترینم وانیە ؟ " بەشانازیەوە خەندەی شەیتانیم کرد ، کایلا لەوەڵامدا کەمێک پێکەنی وای لە خەندە شەیتانیەکەم کرد نەمێنێ
و بە برۆی گرژەوە سەیریم کرد

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now