part 64

218 34 127
                                    

تایهیۆنگ " کایلایاھ " سەیری کردم ، لەتەنیشتی دانیشتم و هەردو دەستیم گرت

کایلا " بیرم دەکردی " لێوی خوارەوەم دەرهێنا

تایهیۆنگ " منیش " چرپاندی

کایلا " خۆ بێزار نەبوی لێرە وایە ؟ " سەری بە نەخێر جوڵاند

کایلا " حەز دەکەی شتێک بخۆی ؟ "

تایهیۆنگ " ئ-ئاھ . . ن-نەخێر "

کایلا " ئۆھ دەی ئەزانم کاتێ برسیت ئەبێ ، ئەو کێکەت حەز لێیە ڕاستە ؟ " دەستم بۆ کێکەکە ڕاکێشا ، ئەو چاوی فراوان بو

تایهیۆنگ " چ-چۆن زانیت ؟ " کەمێک پێکەنیم و ماچی ڕومەتیم کرد

کایلا " بۆتی دەهێنم ، لێرە چاوەڕێکە " ئەو سور بۆوەو سەری کەمێک بەبەڵێ جوڵاند

تێپەڕینی کات . . . .

تایهیۆنگ " ماندو بوی ؟ " بە نیگەرانی پرسی کاتێ بینی کایلا لەسەر کورسیەک دانیشت و ئارەقی کردبۆوە

کایلا " ئ-ئاھ بەڵێ ، بەڵام ئاساییە . .  ئێستا کاتژمێر 7 با بڕۆینە ماڵەوە " سەرم بەبەڵێ
جوڵاند ، کایلا دەستی بۆ ڕاکێشاو ئەویش یەکسەر گرتی ، کاتێ چوینە لای دەرگای چونە دەرەوە کایلا ماڵئاوای لە بەڕێوبەرەکەی کرد

کایلا " بەڕێوبەرەکەمت پێچۆنە ؟ "

تایهیۆنگ " ن-نازانم " چرپاندی ، نەیدەزانی چی بڵێ ، کایلا ئاهێکی هەڵکێشا و قۆڵەکانی لەدەوری کەمەری تای ئاڵاند

کایلا " ئوف زۆر ساردە ! قۆڵە بە ماسولکەکانت لە من بئاڵێنە ! " خەندەم کرد و بەدودڵی
قۆڵم لەو ئاڵاند

برۆم گرژ کرد کاتێ بینیم کێ لەبەردەمماندایە ، ئەوەی قوڕگم قوتداو گرتنەکەم لەدەوری کایلا توندتر کردەوە ، کایلا سەیری کردم

کایلا " تای ؟ " چرپاندی و وەستا لە ڕۆشتن و بە نیگەرانی سەیری کردم

کایلا " چی ؟ __"

تایهیۆنگ " ج-جێم مەهێڵە " لێوم لەرزی ، کایلا پێی سەیر بو ، توند دەستیم گرت کاتێ بینیم لێمان نزیک دەبێتەوە

کایلا " تای__"

هیێبین " کایلا ؟ " ئەوەی قوڕگم قوتداو ڕوم کردە لایەکی تر ، کایلا سەیری کرد ، چاوم پڕ بو

( ئەزانم . . ئەزانم کایلا جێم دەهێڵێ . . ئ-ئێستا هەمو شتێکم لەدەستدا ) بیرم کردەوەو
توندتر دەستی کایلام گرت ، کایلا دەستی گرتمەوەو خەندەی کرد پێش ئەوەی سەیری خوشکەکەی بکاتەوە

هیێبین " قسە لەگەڵ خوشکەکەت ناکەی ؟ " بەردەوام سەیری خوارەوەم دەکرد

کایلا " ئونی . . ئەزانی ئێستا ئەوە هەستێکی زۆر سەیرە لە نێوان ئێمەدا دوای ئەوە دەربارەی خیانەتەکەی تۆم زانی __"

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now