part 14

268 54 48
                                    

کایلا " لێتخۆشبووم " ئەو کەمێک سەری بە بەڵێ جوڵاند .

کایلا " تۆ دوا دەکەویت بڕۆ بڕۆ ! "

تایهیۆنگ " ن-نەخێر منیش ناڕۆم " بە دەستەکانم قژیم تێکداو یاریم پێ دەکرد

کایلا " وانەکە لەدەست مەدە تای . . دواتر دەتوانی فێرم بکەی " ئەو هیچی نەوت تەنها
خۆی نزیکی دەست لێدانەکەم کردەوە . بەنەرمی دەستم بەسەریدا دەهێنا  و مەساجم
بۆ پێستی سەری کرد .

"ک-کایلی . . " خێرا وەستام

کایلا " تای تای ؟ " ئەو بۆڵەی کردو دەستی بە نیشانەی ئەوە کرد کە بەردەوام بم لە دەست
پیاهێنان بەسەریدا . خەندەم کردو بەردەوام بووم

تای تای " ئ-ئەتوانم لەسەل لانت پالکەم ؟ " بەدودڵی پرسی ، من پێکەنیم

کایلا " وەرە "  ئەو خێرا سەری لەسەر ڕانم دانا و منیش بەردەوام دەستم بەسەریدا
دەهێنا ، قژە نەرمەکەی وەکو لۆکە وابوو کە زۆر چێژم لە دەست لێدانی دەبینی . ئەو لەناکاو سەری بەرز کردەوە بەچاوە بێ تاوانو منداڵانەکەی ،  من خەندەم کرد ، بەڵام لەناکاو
هەستاو ڕوخسارمی بەدەستەکانی گرت ، زۆر سورهەڵگەڕام

تای تای " چ-چی بەسەل ل-لومەتت هاتوە ؟ " پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە ، ئەو کاردانەوەی کردو بەتوڕەی قسەی کرد .

تای تای " بە تای تای بلێ م-من شزای ئەوانە دەدەم کە ئازالی کایلیەکەی منیان داوە "
پێکەنیم و ڕومەتەکانیم گوشی

"ئاای تۆ زۆۆۆر شیرینی ئازیزم ، بەڵام نامەوێ تای تای ببێتە کوڕێکی خراپ ، کەواتە
شەڕ نیە باشە ؟ " ئەو سور بۆوەو خێرا سەری بە نەخێر جوڵاند

تای تای " تای تای کولێکی خلاپ نیە ! تای تای کولێکی باسە " دەنگی بەدەگمەن دەهات
بەهۆی ئەوەی من ڕومەتەکانیم توند گوشیبو . پێکەنیم و ڕومەتەکانیم بەردا  ، ئەو خەندەی
کرد .

تای تای " ئ-ئەوە ئازالی هەیە ؟ " ئەو بە نیگەرانی پرسی لەگەڵ چاوە بریسکاوەکانی

کایلا " نا ئازیزم زۆر نا "

تای تای " تای تای ئەتوانێ باشتلی بکا ! " ئەو بەدڵخۆشی وتی ، من برۆکانم بەرز کردەوەو
لێم پرسی چۆن وە ئەویش نزیک بۆوەو ماچی سوچی لێومی کرد ، لەشوێنی خۆم ڕەق بووم ، چاوەکانم فراوان بوو ، خەیاڵم ڕۆیشت

ئ-ئەو ئێستا ؟

تای تای " ئێشتا باشتلە ؟ " هاتمەوە سەرخۆم و سەیری ڕوخساریم کرد کە چەند بە پەرۆشە
ئەو منداڵە ! مەبەستی ئەوە نەبوو

کایلا " بەڵێ ! سوپاس ئازیزم " ئەو دوبارە سور هەڵگەڕا

تای تای " ئەتوانی ت-تۆس ماشێکم بەیتێ ؟ " ئەو بەشەرمەوە پرسی ، ئەوەی قوڕگم
قوتدا

کایلا " تای تای . . ئمم تۆ پێویستە بڕۆ__ " ئەو سەیری نێو چاوەکانی کردم و چاوەکانی
پڕبوون لەئاو

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now