part 6

293 57 22
                                    

"ئەزانی چی تایهیۆنگی . . . من ئەم خواردنەم بە دەستەکانی خۆم دروست کردوە ئەم
بەیانیە ! یەکەمجار سوتا بۆیە ناچاربووم پانکەیک درست بکەم هوف "

تایهیۆنگ pov

هەستم بە دڵم کرد کە خێرا لێدەدا کاتێ بە ( تایهیۆنگی ) بانگی کردم . . . وە ئەو بە
شێوەیەک قسەم لەگەڵ دەکا ، وەکو ئەوەی من هاوڕێیەکی کۆنی ئەو بم ، یان با بڵێم
باشترین هاوڕێ . خەندەیەکم کرد بەهۆی ڕوداوەکەی بەسەری هاتوەو ئەو شێوە بێهیوا
بونەی ڕوخساری . من سەیرێکیم کرد و خێرا سەیری خوارەوەم کردەوە .

کایلا : ئۆھ . . دەی ئیتر تۆ ئەبوایە پێبکەنی ! " ئەو پێکەنی . من تەنها بە بێدەنگی مامەوە
نەمدەزانی دەبێ کاردانەوەم چۆن بێ .

کایلا : ئام . . ئەوە خۆشە بەڵام زۆر شیرینە ، وابزانم وابڕوا ددانم کلۆر دەبێ ! " ئەو گلەی
دەکرد منیش کەمێک پێکەنیم

"تۆ باشی ؟ " ئەو لەناکاو لێی پرسیم ، من سەرم هەڵنەبڕی ، دوای ئەوە کەشەکە کەمێک
بێدەنگ بوو . کەمێک سەم هەڵبڕی و سەیریم کرد بۆ ئەوەی بزانم بۆچی لەناکاو بێدەنگ
بوو ، خێرا ڕووم کردە لایەکی تر کاتێ بینیم ئەو دەمێکە سەیرم دەکا

کایلا : هێی . . ئایا من بێزارت دەکەم ؟ ئەگەر ناتەوێ لێرەبم ئەوا دەڕۆم ! " ئەو هەستایە
سەرپێ ، من برۆکانم بە شێوەیەکی خەمبار گرژ کرد ، نەمدەویست بڕوات ، پێش ئەوەی
بڕوا ، من بەبێ ئەوەی بزانم بانگم رد .

"کایلا ! " ئەو ئاوڕی دایەوە بەسەر لێشێواوی سەیری دەکردم ، ئەوەی قوڕگم قوتداو چاوە
بە پرسیارەکانیم پشتگوێ خست ، بەڵام ئەوەی تێبینیم نەکردبو ئەوەبو بە شاراوەی کەمێک
زەردەخەنەی کرد و گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی و دانیشت . هەستم بە شەرمەزاری دەکرد

کایلا : تایهیۆنگی دەبینی . ئەم پانکەیکانە زۆر خەمبارن چونکە تۆ پشتگوێیان دەخەیت ،
تکایە تامی بکە ! " ئەو دوبارە بە هیواوە سەیری دەکردم ، ئاهێکم هەڵکێشاو دەستم
ڕاکێشا بۆ پانکەیکەکە تا تامی بکەم ، پارچەیەکی بچوکم هەڵگرت و بردمە نزیکی دەمم
پێش ئەوەی قوتیبدەم ، ڕاستگۆ بم ئەوە زۆر شیرین بوو کە خەریکبو لە قوڕگم بگیرێ

بەڵام بێ ئەوەی ئەو تێبینی بکات ، هەوڵمداو بەزەحمەت توانیم قوتی بدەم ، نەمدەزانی
چی بڵێم کاتێ ئەو بە چاوە پڕ هیواکانیەوە سەیری دەکردم ، دوای ماوەیەک کە من هێشتا
هیچم نەوت ئەو ئاهێکی هەڵکێشا

"چۆن بوو ؟ " ئەو بە دەنگێکی نزم پرسی

"ئاھ . . . ب-باشە " بە دودڵیەوە وەڵامم دایەوە بەڵام سەیری ئەوم نەکرد . ئەو زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد

"بەڕاستی ؟ زۆر سوپاس ! هەوڵ دەدەم باشتر دروستیان بکەم ! دەزانی من چێشتلێنەرێکی زۆر باشم بەڵام ئەمڕۆ پەلەم بوو بۆیە . . " ئەو پشتی ملی کەمێک خوراند
لە شەمەزاریا ، من زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینەم کرد ، . . بۆ یەکەمجار دوای ئەو هەمو
کاتە ، ئەوە زەردەخەنەیەکی کەمیش بوو بەڵام ڕاستەقینە بوو .

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now