part 57دیاری جەژن🎉💙

236 44 28
                                    

بەڕێز کیم " من لێرەم تا قسەت لەگەڵ بکەم . . تا شتێکت پێشکەش بکەم " برۆم گرژ کرد و
هیچم وەڵام نەدایەوە تا بەردەوام بێ ، ئەو ئاهێکی هەڵکێشاو بە ڕوخسارێکی بەتاڵ
سەیری کردم

بەڕێز کیم " ئەزانم کوڕەکەمت زۆر خۆشدەوێ . . بەڵام ئەشزانم تۆ چی ئەچێژی " برۆم
زیاتر گرژ کردو لێوم لێک جیا کردەوە تا قسە بکەم بەڵام ئەو قسەی کرد

بەڕێز کیم " تۆ هیچ کارێکت نیە تەنانەت کرێی زانکۆکەشت نزیک بۆتەوە وە ئەگەر پارەکە
نەدەی تۆ ناتوانی تاقیکردنەوەکە بکەی " لەناخەوە گاڵتەم بە قسەکانی دەهاتو پێدەکەنیم

کایلا " بەڵێ ئەزانم گەورەم ، بەڵام من هەموشتێک چارەسەر دەکەم نیگەران مەبە ! "

بەڕێز کیم " چۆن نیگەران نەبم ؟ ئەتوانم لەوە یارمەتیت بدەم "

کایلا " بەڵام من یارمەتی تۆم ناو__"

بەڕێز کیم " کایلا ، ئەزانم چەنێک ئازارت چەشتوە ، ئەتوانم پارەت پێشکەش بکەم "

کایلا " بەڵام گەورە__"

بەڕێز کیم " بمبورە بۆ هەرشتێک کە لە ڕابردو لەگەڵم کردوی " کەمێک خەندەم کرد

کایلا " نەخێر . . ئەوە بەتەواوی ئاساییە بەڕێز کیم ، تەنانەت منیش بێڕێزیم پێ کردی "

بەڕێز کیم " یارمەتیەکەم قبوڵکە کایلا . . هەمو ئەوەی پێویستە بیکەی ئەوەیە یارمەتیم بدەی تایهیۆنگ ببەینە نەخۆشخانەو چارەسەری بکەین " خەندەمکەم نەما

کایلا " چ-چی ؟ "

بەڕێز کیم " وەکو باوکێک من زۆر نیگەرانم دەربارەی منداڵەکەم وە__" پێیم بڕی

کایلا " بەڕێز کیم ئەو شێت یاخود زیانبەخش نیە ، وە بۆچی پێویستە ئەو لەخۆمان دوربخەینەوەو بینێرینە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر ؟ چارەسەرەکە تەنها وای لێدەکا
هەست بە جیابونەوە بکا وە هەرگیز بەوە چاک نابێتەوە ، خۆشەویستی دەتوانێ چاکی
بکاتەو__"

بەڕێز کیم " بوەستە لە زانیاریە بەلاشو بێسودەکەت ! تەنها پارەکە بەرەو باشترە جێی
بهێڵی ! " بەتوڕەی وتی ، کەمێک ترسام و گەڕامەوە دواوە ، ئەو خەندەیەکی شەیتانی
کرد

بەڕێز کیم " ژیانت ئاسان دەکەم ، تەنها ئەوە بکە کە دەیڵێم ، ئەو هێشتا بەپێی پێویست
متمانەت پێ ناکا ، ئەو تەنها جێت دەهێڵێ ! "

کایلا " کەواتە با وابێ !  من خیانەت لە کەس ناکەم ! وە هەرگیزیش ئەوە ناکەم بەلایەنی
کەم بەرامبەر کەسێک کە خۆشمدەوێ نایکەم ! وە پارەی تۆشم ناوێ ! وەهەروەها
داوای لێبوردنەکەشم دەگەڕێنمەوە ! "  وام وتو ڕۆشتم ئەوم لەدواوە بەجێهێشت
هەستم بەتوڕەییەکی زۆر کرد

کایلا " باوک پێویستە پشتگیری منداڵەکەی بکات بەڵام ئەو _  ئەو تەنها ئەیەوێ لەدەستی
ڕزگاری بێ ! " بەرەو داخلی ڕۆشتم

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now